بیر و ناعوورە مێژوویی و كۆنەكان لە كوردستان

بیر و ناعوورە مێژوویی و كۆنەكان لە كوردستان

لە ناوچە شاخاوی و شارستانی و ئاسەوارەكانی كۆندا، چەندین بیر و ناعووری جۆراوجۆر دزۆراونەتەوە، كە هەندێكیان ئەستەمە بیرۆكەی هەڵكەندن و بیرلێدانەكان شی بكرێتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٤٣ بیری لە شاخ هەڵكۆڵدراو ئاماژەی دەسەڵاتی میرێكی بەهێزی كوردستانە، قەڵای میرێكی كورد لەسەر چیایەكی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ٤٣ بیری لە شاخ هەڵكۆڵدراوی لە دەوروبەر هەیە، بیرەكان قووڵی و فراوانییان جیاوازن، لە یەك مەتر قووڵی تا دەگاتە هەشت مەتر قووڵ هەیە، لە یەك مەتر بەرینی و فراوانی تا دەگاتە سێ مەتر فراوان و بەرین هەیە، ئەم شارستانییەتە ئەنجامی هێز و توانایەكی بەرز و بەهێزە، بەڵام تاكو ئێستا توێژینەویەكی زانستیی لەسەر نەكراوە، لە كۆیسێ لووتكە شاخدا، زیاتر لە 31 بیری ئاوە و ناعوور لە خۆ دەگرێت، یەكەمیان ١٥ بیری هەبوو، دووەمیان چوار بیری هەبوو، سێیەمیان ١٢ بیری هەبوو، بەڵام ئەمەیان ٤٣ بیری هەیە، كە پێك هاتووە لە چوار شوورا كە ئەوانیش ژمارەیەك بیریان هەبوو، لە نێوان دوو تاكو چوار بیر بووە.

 

Top