خێزانێكی گەورە و زەبەلاح لە جەستەدا

خێزانێكی گەورە و زەبەلاح لە جەستەدا

بە هۆی گەورەیی و زەبەلاحیی جەستەیەوە ژیانی ئەو ئافرەتە بەریتانییە كە ناوی (بیانكا برۆیز)ە، هێندە سەختە كە ژیانی وێران كردووە،، خۆی و كچە و منداڵەكانی بە شێوەیەكن، كە خەڵك لێیان دەترسێت و بەلایاندا ڕەت نابێ، چونكە شێوەیان زۆر گەورە و زەبەلاحە، لیای كچی ئەو ئافرەتە جارێ تەنیا تەمەنی (12) ساڵە، كەچی باڵای (180) سەنتیمەتر دەبێ، هەروەها كچێكی دیكەی ناوی ئێمایە، كە (6) ساڵە نزیكەی (140) سەنتیمەترە، كێشەی ئەو خێزانە بۆ گرێیەكی بۆماوەیی دەگەڕێتەوە كە ساڵانێكە لە نێو خێزانەكەیاندا هەیە، ئەوەش وای كردووە كە زۆربەی ئەندامانی ئەو خێزانە شێوەیان گەورە بێت و جیاواز بن لەگەڵ  كەسێكی ئاسایی.

 

 

Top