دەستگیرکردنی ٤٧ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا

دەستگیرکردنی ٤٧ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا

 

 

 

هێزەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوا ٤٧ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.

هێزەکانی ئیسرائیل ٤٧ فەلەستینییان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و بە تایبەت شاری ڕامەڵڵا دەستگیر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی وەفا، هێزەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بە هەڵکوتانە سەر شارۆچکەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕامەڵڵا ١٦ فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە.

ئەم هێزانە لە ئەلخەلیل ١٢ کەس، لە قەلقیلیە ٦ کەس، لە نابلوس ٥ کەس، لە جەنین ٤ کەس، لە تولکەرم ٣ کەس و لە سەلفیت ١ کەسیان دەستگیر کردووە.

هێزه کانی ڕژێمی ئیسرائیل به به ڕده وامی هه ڵده کوتنه سه ڕ ماڵی فه له ستینییه کان له کەرتی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه ڵاتی ئۆرشەلیم به بیانووی جۆراوجۆر فه له ستینییه کان ده ستبه سه ڕ ده که ن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top