جەنگ و شەڕی ئەسپە بەهێزەكان

جەنگ و شەڕی ئەسپە بەهێزەكان

لە جیهاندا ئەسپ هێمای ئارامی و جوانی دەبەخشێت، بەڵام لە ئێستادا وەك گیاندارە شەڕانگێز و شەڕكەرەكان بەكار دەهێنرێن، بەهێزیی نێوان ئەسپەكان لە كاتی شەڕەكانیاندا مرۆڤ دەتاسێنن، وێنەگری ئەو وێنانە لەلایەن وێنەگرێك بە ناوی (جامی بۆلشایر)یە، ئەو دیاردە تازەیە سەرەتا لە ویلایەتی یۆتای ئەمریكی سەری هەڵداوە، ڕەنگە پەرەبسەنێت و ببێتە یەكێك لە گەمە و نمایشە سەیرەكان. ئەوەی سەیرە لە شەڕی ئەسپەكاندا هێندە یەكتر ئەزیەت و بریندار دەكەن، كە هاوشێوەی گیاندارانی دیكە نین، چونكە بەهێزن و كاتێك لە یەكتر دەدەن توانا و وزەیەكی زۆر بەكار دەهێنن، ئەمەش وای كردووە كە بەپێی قسەكەرانی ئامادەكارانی نمایشی شەڕە ئەسپ، نمایشەكەیان بەجۆش بێت.

Top