سەرۆک بارزانی قەڵغانێکی پۆڵایینی پاراستنی نەتەوە و نیشتیمان
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی له دوێنی و ئێستادا و چ لە سەردەمی شۆڕش وخه‌بات و شاروشارستانیشدا ھەموو کات ئامادەبووە بەرژەوەندی گەلەکەمان بخاتە سەرەوەی بەرژەوەندی کەسی و حزبی، لە بنەڕەتدا پارتی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان دامەزراوە لەبەر ئەوەشە پارتی ئامرازە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجی نەتەوەیی و نیشتیمانی.سه‌رۆك مسعود مسته‌فا بارزانی رابه‌ری بزاڤی كوردایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانه و به گیانێكی پێشمه‌رگانه رابه‌رایه‌تی ده‌كات، بۆیه له مێژووی زیاتر له 100 ساڵی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان له پێناو شكۆ و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا، ناوی سه‌رۆك بارزانی به گه‌وره‌یی ده‌نووسرێت، چونكه بووه‌ته سیمبولی هه‌موو كوردستان. سه‌رۆك بارزانی ڕابه‌ری دۆزی گه‌لی كورده له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وا سه‌یری ده‌كات، هه‌م كوردی دنیا ئومێدیان پێیه‌تی، ئه‌ویش بێ وچان به‌هه‌موو وزه و توانای خۆی هه‌ر له سه‌ره‌تای پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه كه زیاتر له 60 ساڵه، خزمه‌ت ده‌كات و كاری گه‌وره و مێژوویی بۆ كورد ده‌كات و خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێ له ئاستی هه‌موو كورداندا،سه‌رۆك بارزانی وه‌ك خاوه‌ن و رابه‌ری مه‌زنترین رووداو له مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك وه‌چه‌رخانێك له‌و مێژووه پێناسه ده‌كرێ، وه‌ك سه‌رۆكێكی به هه‌ڵوێست له به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌ی ناوی ده‌هێنرێت، كه بۆ یه‌كه‌مین جار توانی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ر ئیراده‌ی داگیركه‌رانی كوردستان سه‌ربخات له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له رۆژی 25/9 له ساڵی 2017 كه زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 93% دا ، ده‌نگیان بۆ ( به‌ڵێ ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا و باوه‌ڕیان به سه‌رۆكه‌كه‌یان كرد كه پێشمه‌رگانه بۆ مافه‌كانیان ئاماده‌یی هه‌موو قوربانییه‌ك بوو. گه‌لی كورد به‌هه‌موو بیروباوه‌ڕیانه‌وه متمانه‌یان به سه‌رۆك بارزانی هه‌یه و هیچ كات تووشی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ نابن، ده‌زانن تا سه‌رۆك بارزانی هه‌بێت، دوژمن و بێگانه ناتوانن زه‌فه‌ر به خاكی كوردستان و شكۆ و پیرۆزی هاووڵاتییان ببه‌ن، تا دوا سات سه‌رۆك بارزانی ده‌جه‌نگێت له‌پێناو ماف و شایسته‌ی گه‌لی كورد له هه‌ر كوێیه‌كی دنیا بێت.
ناحه‌زانی كورد ، باش له وراستییه گه‌یشتوون كه سه‌رۆك بارزانی سیمبول و هێمای نه‌ته‌وه‌یه و كوردستان و بارزانی دوانه‌یه‌كن لێك دانه‌بڕاون، ئه‌وه‌یشه وایكردووه رۆژ به رۆژ پێگه‌ی كوردستان باڵاتر ده‌بێت و قورسایی هه‌رێم و كورد زیاتر و كاریگه‌رتر ده‌بێ. له ڕابردوودا به‌هه‌موو ڕێیه‌ك دژایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی كراوه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان پووچه‌ڵ وشكستخواردوو ده‌رچوون، بۆیه بارزانی له‌ناو دڵی گه‌له‌كه‌یدایه و تا دوژمن دژایه‌تی زیاتر بكات، له دڵی گه‌لی كورد زیاتر گه‌شه ده‌كات و خۆشه‌ویستتر ده‌بێت. ئەگەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی سەرۆک بارزانی نەبوایە ئەوا دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان لەناو دەچوو، هەمیشە سەرۆک بارزانی قەڵغانێکی پۆڵایینی پاراستنی ئەم نەتەوە و نیشتمانەیە، جا لەوەی سەرۆک بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی سەرۆک بارزانی وەکو ڕێبه‌ری گه‌لی کوردستانە و هەموو کێشە و ململانێیەکان بە بچووک و گەورە لای سەرۆک بارزانی یەکلا دەکرێتەوە.
ئاشكرایه، كه سه‌رۆك بارزانی به‌ته‌نیا سه‌رۆكی حیزبێك نییه به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تیی پارێزگاریكردن له شوناس و مێژوو و دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌كی له ئه‌ستۆیه و كرده‌وه و خه‌سڵه‌ته‌كانی به‌دڕێژایی شه‌ش ده‌یه‌ی رابردوو گه‌واهیده‌رن ، هه‌روه‌ها بارزانی لایی دۆستان و دوژمنانی كوردوكوردستان حسابێکی تایبەتی هەیە هەمیشە جێگایی سەرنج و تێڕامانن لە هەموو هەڵوێستەکانی، بۆیه ، ئاماده‌بوونی سەرۆک بارزانی له‌مه‌یدانی خه‌بات و به‌رخودان و هه‌روه‌ها وه‌ك کەشتوانێکی لێهاتووە لەناو ئەم هەموو گڕژی و ململانێ سه‌خت و دژواره‌كانی ناوچه‌كه‌و عێراقدا کە ڕووبەڕووی ئەزموونی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە، هه‌رده‌م دۆزی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی و كاروانه‌كه‌ی پارێزراو و له ڕێره‌ویی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ به‌ره‌و ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌ی.