مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ کۆچبەران لە گرتووخانەکانی ئەمریکا

مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ کۆچبەران لە گرتووخانەکانی ئەمریکا

 

ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن لێکۆڵەرانی فەرمانگەی ماف و ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکاوە ئامادەکراوە، بارودۆخی نامرۆڤانە لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران نیشان دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی لێکۆڵەرەوانی فەرمانگەی مافە مەدەنییەکان و ئازادییەکانی سەربە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، ئەو کۆچبەرانەی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران و گومرگی ویلایەتە یەکگرتووەکان (ICE) دەستگیرکراون چاودێری پزیشکی پێویستیان نییە و لە بارودۆخێکی ناپارێزراو و ناتەندروستدا دەژین و ئەشكەنجە دەدرێن.

ئەم ڕاپۆرتە کە لەلایەن ڕادیۆی گشتی نیشتمانی (NPR)ەوە بڵاوکراوەتەوە، بارودۆخی نامرۆڤانەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچبەرانی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران و گومرگی ئەمریکا ئاشکرا کردووە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە خەڵک لەم ناوەندانەدا لە بارودۆخێکی "ناپارێزراو و پیس"دا دەهێڵرێنەوە.

دەستبەسەركراوانی ئەم ناوەندە پشتگوێ خراون و لە ڕووی تەندروستییەوە هیچ گرنگیێكیان پێ نادرێت.

هه ڕوەها لەم ڕاپۆرتەدا باس که یسه کانی توندوتیژی ڕەگه زپەرەستی بەرامبەر ده ستگیرکراوان دەكات، باس له به کارهێنانی نه شیاوی گازی فرمێسکڕێژ لەبەرامبەر دەستبه سەرکراوانی نه خۆشی ده ووونی و کرده وەی نائارامی تر دەکات، کەله هه ندێک حاڵەتدا ده بێته هۆی گیان له ده ستدانی زیندانیان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top