نەخش و نیگاری سەر نینۆك بۆ دەرچوون و بۆنەكان

نەخش و نیگاری سەر نینۆك بۆ دەرچوون و بۆنەكان

نەخش و دیزاینی جۆراوجۆری ڕەنگاورەنگ و هەمەچەشن لەسەر نینۆكەكانی پەنجە، هەر تەنیا نەخش و شێوە نییە، بەڵكو بە تێكەڵی نێوان ڕەنگەكان و گونجاندنی چەند ڕەنگێك ئامادە دەكرێن. پێشتر زیاتر باوی نەخشكردن بوو بۆ نینۆكی دەستی ئافرەتان، ئەوەشیان لە دوو جۆر بوون، یەكەمیان نەخشكردنی سەر نینۆكەكان بوو، كە ئەوەش ماندووبوونێكی زۆری دەویست، بەشی دووەمیش نینۆك بە نەخشی ئامادە كراو بوو، ڕاستەوخۆ لە نینۆك دەدرا، تازەترین شێوەی نەخش و مۆدی بۆیەی نینۆك، بریتییە لە لێكدانی هەردوو ڕەنگی ڕەش و سپی لەسەر نینۆكێكی پەنجە، وێڕای ئەوەی نینۆك هەر خۆی سپییە، تەنیا ئەوە نەبێ كە ڕەنگی ڕەشی بۆ دەخرێتە سەر و زیاد دەكرێت، هەندێ لە نەخشكێشەرانی نینۆك وا هەست دەكەن ڕەنگی نینۆكیان ئەوەندە سپی نییە، بەڵكو ڕەنگی سپیش لەگەڵ ڕەنگە ڕەشەكە بەكار دەهێنن، هەروەها دەتوانی دوای دانانی هەردوو بۆیە ڕەش و سپییەكە، هەندێك وردە سیم كە لە شێوەی بۆیەدا هەن، لە نێوان ڕەنگە ڕەش و سپییەكە بدەیت تا جیایان بكاتەوە.

Top