هەولێرپلەی دووەمی جامی عێراقی بەدەستهێنا
هەولێرپلەی دووەمی جامی عێراقی بەدەستهێنا
لە شاری بەغداد بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزش دۆست لە یاری كۆتایی جامی عێراقی هەردوو یانەی هەولێر و قوەی جەوییەی شاری بەغداد رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، بۆ ئەم یارییە كە یەكەمجارە پاسەوانانی قەڵای هەولێر گەیشتونەتە فیناڵی جامەكە ئامادەكاری زۆریان كردبوو، جگە لە چووانی هەزارانی هاندەری یانەكە لە شاری هەولێرەوە بۆ شاری بەغداد بۆ پشتگیری یانەكەی پایتەخت، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە لە گێمی یەكەم تا ڕادەیەك یارییەكی ئاست مام ناوەندیان پێشكەش كردو هەوڵیان دەدا بۆ تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام لەم گێمە گشت هەوڵەكان بێ سوود بوون، لە گێمی دووەمی یارییەكە و لە هەلەیەكی تاكە كەسی یانەی جەوییە تاكە گۆڵی یارییەكە و سەركەوتنی لە خولەكی 29ی یارییەكە لە رێگەی یاریزان موهەند عەبدول رەحیم تۆماركرد، لە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی هەولێر فشاری زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی جەوییە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی یارییەكە ڕاست بكەنەوە، سەرئەنجامیش یارییەكە بە ئەنجامی(1-0)گۆڵ بە سوودی یانەی قوەی جەوییە بە كۆتایی هات و نازناوی جامی عێراقی بەدەست هێنا، هەولێریش پلەی دووەمی خولەكەی بەدەست هێنا، بە ئەنجامەش بۆ یەكەمجارە لە مێژووی یانەكە یانەی هەولێر ببێتە دووەمی جامی عێراقی. لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانانی هەردوو تیپ دابەشكرا.
كارزان كانەبی