یەختی كیسەڵ جیهان داگیر دەكات

یەختی كیسەڵ جیهان داگیر دەكات

لەو كاتەی موحەمەد بن سەلمانی، جێنشینی سعودیە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، لەو وڵاتەدا گۆڕانكاریی كۆمەڵایەتی و پێشكەوتن و كاری جۆراوجۆری سەرنجڕاكێش ڕوودەدەن، دواترینیان دروستكردنی یەختێكە كە لە سەیروسەمەرەی خەیاڵیشدا بیرۆكەیان بۆ نەچووە، بەم زووانە گەورەترین یەختی جیهان كە ناوی (بانگیۆس) دەبێت لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، نرخەكەی بە پێنج ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و وەك كیسەڵێك دروست كراوە، یەختەكە ڤێلا و تەنانەت مۆڵی بازاڕكردنیشی تێدایە، چاوەڕوان دەكرێت جێگەی 60،000 كەسی تێدا ببێتەوە.

 

Top