لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەژێر كاریگەری ماددە كحولیەكان

لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەژێر كاریگەری ماددە كحولیەكان

بە پێی یاسای هاتووچۆی ژمارە (2)ی ساڵی 2018 لە بەشی 22باسی سزای شۆفێریكردن لەژێر ماددەی سەرخۆشكەر دەكات، كاتێك ڕێژەی خواردنەوەی زیاتربێت لەو ڕێژەیەی یاسا ڕێگەی پێداوە، لەگەڵ بەكارهێنانی ماددەی بێ هۆشكەر، هەر كەسێك لەژێر كاریگەیی ماددەی سەرخۆشكار یان هۆشبەر ئۆتۆمبێل لێخورێت، سزائەدرێت بە بەندكردن لە (3)مانگ كەمتر نەبێت و لە (6)مانگ زیاتر نەبێت، یان پێبژاردنێك لە پێنج سەد هەزار دینار كەمتر نەبێت و لە یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار زیاتر نەبێت، لەگەڵ لێوەرگرتنەوەی مۆڵەتەكەی لە (3)مانگ زیاتر نەبێت، لە حاڵەتی دووبارە كردنەوەی ئەو تاوانەی كە لەبڕگەی یەكەمدا هاتووە، بە بەندكردن سزا ئەدرێت لە (6)مانگ كەمتر نەبێت و لە ساڵێك زیاتر نەبێت یان بە پێبژاردنێك لە دووملیۆن زیاتر نەبێت، لەگەڵ لێوەرگرتنەوەی مۆڵەت لە (6)شەش مانگ كەمتر نەبێت، لەكاتی دووبارە كردنەوەی بۆ جاری سێیەم سەرەرای ئەو سزایەی لە بڕگەی دووەمی ئەم ماددەیەدا هاتووە، مۆڵەتی شوفێریی لێ لێوەردەگیرێتەوە بۆ ماوەی (3)ساڵ زیاتر نەبێت، پێویستە لەسەر دادگا بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پەیوەندیدار ئاگادار بكاتەوە لە بریاری لێوەرگرتنەوەی مۆڵەتی لێخورین لە دوای بنبڕبونی بڕیاری تاوانباركردنەكە.

 

Top