پایسكیلی ئەهریمەن و زەبەلاح

پایسكیلی ئەهریمەن و زەبەلاح

پایسكل لە مێژووی خۆیدا چەندین شێوەی جۆرواجۆری هەبووە، یەكێك لەوانە: پایسكلی ئەهریمەن (١٨٩٧)، یان Monster Tricycle كە لە ساڵی ١٨٩٧ بە شەقامەكانی نیویۆرك و بۆستندا دەسوڕایەوە و لەلایەن ٨ پیاوەوە بەڕێوە دەبرا. پانیی 5م10، كێشی یەك تۆن بووە، ویلەكانی پێشەوە 1.80م تیرە و ویلەكانی دواوە 3.30م. تیرەی دوو تایەی دواوەی 0.45م، سپۆكەكانی ویلە پۆڵا گەورەكان تیرەكەیان ١٢سمە، هەر ویلێكی لێخوڕین لەلایەن چوار پیاوەوە بەڕێوە دەبرا، ئەو ئامێرە بە شێوەیەكی سەرەكی بۆ یارمەتی یەكەمین بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆك ماك كینلی بەكارهاتووە.

 

Top