نازدار جزیری و كچەكەی بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بڵاوكردەوە

نازدار جزیری و كچەكەی بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی دیاری كورد (نازدار جزیری) بە هاوبەشی لەگەڵ كچەكەی بەناوی (كەنی) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .

نازدار جزیری لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب نوێترین بەرهەمی گۆرانیی بەناوی(دینا تە) بڵاوكردەوە كە نازدار جزیری خۆی تێكست و مێلۆدی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووە .

هەروەها (رابین) كە دەكاتە هاوژینی نازدار كاری بەرهەمهێنانی گۆرانییەكی كردووەو (ئیمرا ئۆزبیلەن) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

لەبارەی ئەم بەرهەمەوە,نازدار جزیری لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕایگەیاند كە كاری تۆماركردنی ئەم گۆرانییە بۆ ساڵێك لەمەوپێش دەگەڕێتەوە,كە ئەوكات (كەنی)ی كچی تەمەنی نزیكەی 5 ساڵ بوو,هەروەها نازدار ئاماژەی پێدا زۆر جار لە ستۆدیۆ كاتی پرۆڤەو تۆماركردن كچەكەی لەگەڵدا دەبێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

نازدار جزیری و كچەكەی بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بڵاوكردەوە
Top