ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە لە داغستان بۆ ٣٥ کەس بەرز بوەوە

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە لە داغستان بۆ ٣٥ کەس بەرز بوەوە

 

 

 

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردوو لە بەنزینخانەیەکی شاری مخاچ قەڵا ناوەندی کۆماری خۆسەری داغستانی ڕووسیا بۆ ٣٥ کەس زیادی کردووە.

هەروەها ژمارەی بریندارانی ئەم ڕووداوە بە ٨٠ کەس ڕاگەیەندرا.

وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا ڕایگەیاند، چالاکییەکانی تیمەکانی وەزارەتەکەیان لە شوێنی تەقینەوەکە بەردەوامن.

هەروەها لێژنەی لێکۆڵینەوەی داغستان دەستپێکی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بەم ڕووداوەی ڕاگەیاند.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top