تەقینەوەیەک لە پایتەختی کۆماری دۆمینیکان ١٢ کوژراو و ٥٥ كەس بێسەروشوێن بوون

تەقینەوەیەک لە پایتەختی کۆماری دۆمینیکان ١٢ کوژراو و ٥٥ كەس بێسەروشوێن بوون

 

 

دوای تەقینەوەیەکی بەهێز لە پایتەختی کۆماری دۆمینیکان، ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە خاچی سووری دۆمینیکان ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەممە لە نزیک پایتەختی کۆماری دۆمینیکان بەلانیکەم بۆ ١٢ کەس بەرزبووەتەوە. 

دەزگای تەندروستی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەتا قوربانییەکان منداڵێکی ساوای چوار مانگان و دوو کەسی پێگەیشتوو بوون، بەڵام وردە وردە زیانی گیانی زیادی کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، دوای تەقینەوەکەی ناوەندی بازرگانی لە شاری سان کریستوباڵ لە ڕۆژئاوای سانتۆ دۆمینگۆی پایتەختی کۆماری دۆمینیکان، ٦٥ کەس بریندار بوون و نزیکەی ٥٥ کەسیش بێسەروشوێن بوون. 

تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کۆماری دۆمینیکان کە نزیکەی ١١ ملیۆن کەسی تێدایە، دەکەوێتە ناوچەی کاریبی لە کوبا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top