ئەم رێبازە لە بیرناکەین پەیمانە رێی بارزانی و کوردستان یان نەمانە
"پارتی خەون و هیواکانی گەلی کوردستانی کرد بە بەرنامەیەکی سیاسی رزگاریخوازی"
١٦ ی ئاب رۆژی لە دایک بوونی ئومێدی نەتەوەیەک
رۆژی زیندوو بوونەوە و یەکگرتنی میللەتێکی ستەم دیدە .
لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی بارزانی نەمر دامەزرا . لە ژیانی سیاسی نەتەوەی کورد داھێنانێکی سیاسی مەزنی خولقاند ، ئەو داھێنانە کاریگەریەکی گرنگی لە سەر مێژووی گەلی کورد دروست کرد .
١٦ ی ئاب قەدەرێک بوو بۆ داکۆکی کردن لەسەر مافە رەواکانی گەلی کورد .
گەلی کورد تا سالی ١٩٤٦ خاوەن پارتێکی سیاسی یەکگرتوو نەبوو کە ھەموو چین و توێژەکان و خەباتکاران کۆ بکاتەوە و توانی ھەموو چین و توێژەکانی سیاسی و رۆشنبیری کۆمەلایەتی کۆ بکاتەوە و بەیەک ببەستێتەوە . لەدوای سالی ١٩٤٦ پارتی دیموکراتی کوردستان رابەرایەتی میللەتی کوردی خستە سەر شانی خۆی .
پارتی دیموکراتی کوردستان توانی بەسەر ناوچەگەرێتی بازبدات . بارزانی نەمر پارتی دیموکراتی کوردستانی لەسەر چەمکێک دامەزراند کە ھەلقولاوی ناوجەرگەی کۆمەلگای کوردی بوو رەنگدانەوەی بەسەر ھەموو چین و توێژەکان دەدایەوە . پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بنەمای دیموکراسی دەستی بە خەباتی سیاسی سیاسی خۆی کردووە بە لەبەر چاوگرتنی رێزگرتن لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و گشت ئاینەکانی تری ھەرێمی کوردستان .
پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندنی تا ئەمڕۆ ھەلگری پەیامی دیموکراسیە رێبازێکی دیموکراتیانەی بۆ گەلی کورد ھەلبژاردووە لە خۆ بەرێوەبردن و سەرکێشی کردنی میللەتی کورد .
پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام هەڵگری بیروباوەڕێکی نیشتمانیی ئاشتیخواز و دیموکراسیخواز بووە و ئەزموونی ساڵانی دوورودرێژی، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و یهكترقبووڵکردن و لێبووردەیی لە بنەما سەرەکییەکانی کولتوورە سیاسییەکەیەتی، داکۆکیکردن لە مافەکانی هەموو پێکهاتەکان بە جیاوازیی نهتهوهیى و ئایینییەوە، بڕوایەکی نەگۆڕی پارتییه و قوربانیی گەورەی لەپێناودا بەخشیوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە دیموکراسیانە لە رێگای کۆنگرەوە سەرۆک و سەرکردایەتی خۆی ھەلبژاردووە . ھەرگیز رێگەی نەداوە کلتوری تیرۆر و کوشتن و توندوتیژی ببێتە کلتوری میللەتی کورد و شۆرەشەکەی .
پارتی ھەمیشە لە سەر بنەمای عەقلانی خۆیەوە بریاری داوە ، ھەمیشە خودان سیاسەتێکی ھێمن ولەسەرەخۆ یە دوورە لە ھەلە ی بریاردانی سیاسی ، ئەم سیاسەتە لە رێبازی پیرۆزی بارزانیەوە رەگی داکوتاوە .
ئەمڕۆ لهم یادهدا لە هەر كاتێك زیاتر کوردستان پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانییهتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییەکان و پاراستنى دهستكهوته دهستوورییهكان و ههنگاونان بهرهو داهاتوویهكى باشتر. دهبێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراقیشدا هاوكار و پشتیوان بین بۆ دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی کە تێكهوتووه.
بەرز و پیرۆز بێت یادی ۱٦ئاب، درود بۆ گیانی پیرۆزی بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی ھەمیشە زیندوو و گشت شەھیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەنێرین، بەلێنیان پێدەدەین تاکو مردن درێژە پێدەری رێبازە پیرۆزە کەیان بین .