پارتی و بارزانی لە سەرەتای لە لەدایکبونیان تاکو ئێستا بۆ کورد لە لەدایکبوون و بۆ کورد جەنگاون

پارتی و بارزانی لە سەرەتای لە لەدایکبونیان تاکو ئێستا بۆ کورد لە لەدایکبوون و بۆ کورد جەنگاون

بەرەو یادە مەزنەکەی گەلی کورد
ئەو رۆژەی کە لە کوماری مهابادی کوردستان لە ١٦ ئاب ی ١٩٤٦ لە ژێر ئاڵای شکاوە و گەشاوەی کوردستان دا لە سابلاغ سەروکێک لە دایک بوو بو رزگاری کورد و کوردستان و لە شاری مهابادی پایتەختی کوماری کوردستان پارتێک لە دایک بوو ، بو شەرکردن بو مافەکانی گەلی کورد بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەوێشەوە سەروک و مەرجەعێک و خۆری کوردستان هەڵات و کە بو دۆزی کورد تێکۆشا ، جەنابی سەرۆک و پارتی دوو کاریگەرترین کەسایەتی و پارتی کورد کە بو کورد شەر دەکەن و شەریان کردووە، بو گەیشتن بە مافی رەواکانی گەلی کورد ، کە پارتی پاش دامەزراندی خاوەنی چەندین شورەشە کە گەورەترین شورەشی ئەیلول لە سالی ١٩٦١ بو کە هەموو گەلی کوردی یەک خست و بۆ ماوەی ١٤ سال خەباتیان کرد و دواتر ئۆتۆنۆمیان بەدەست هێنا دواتر شورەشی گوڵانی رزگاری خواز کە لە ١٩٧٦ ەوە تاکو گەیشتن بە خەونی راپەرین لە سالی ١٩٩١ و ئازادی کوردستان و گەیشتن بە هەرێمیکی سەربەخوی گەلی کورد بە سەرۆکایەتی مسعود بارزانی و ئازادی و ئاوەدانی کوردستانیان بەرهەم هێنا و بو بە خاوەنی هەرێمی خاوەن دەستکەوت کە بوە جێگای ئارامی بو هەموو دونیا ، دواتر لە جەنگی روبەروبوەنەوەی داعش لە سالی ٢٠١٤ بە سەروکایەتی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەفسانەی داعشیان تێکشاکاند و دواتر جەنابی سەروک و پارتی ڕیفراندۆمیان ئەنجام دا بو گەیشتن بە خەونی لەمێژینەی گەلی کورد و سەربەخۆیی کوردستان و ریفراندوم ئەنجام درا لە ٢٥/٩/٢٠١٧ و دەنگی بەلێ سەرکەوت بەڵام بە بەهۆی خیانتێکی لایەنێکی کوردی لە ١٦ ئوکتوبەر خەونی گەلی کورد لە ناو برا و کەمی مابو کوردستان داگیر بکرێ بەلام دوبارە پارتی و بارزانی بەرپەچی هێرشەکانیان دایەوە و حەشد و سوپای عێراق و هاوپەیمانەکانیانی تێکشکاند و کردیان بە پەند بو مێژوو ، دواتر عێراو دوبارە دەستی کرد بە برینی قوتی خەلکی کوردستان لێرەش هەر پارتی و سەروک بارزانی شەریان کرد بو بەدەست هێنانی مافەکانی خەلکی کوردستان ، پارتی و بارزانی لە سەرەتای لە دایکبونیان تاکو ئێستا بو کورد لە دایک بون و بو کورد جەنگاون ، تاکە خەونیان ئازادی و سەربەخویی کوردستان بووە بەلام هەمیشە دەستێکی ناوخۆ و دەرەکی بە خیانەت هەوڵیان داوە ئەو خەونە لەناو ببەن بەلام هەمیشە پارتی و بارزانی شەڕیان کردووە و تا دواین هەناسە بەڵێنیان بە خەلکی خۆیان داوە لە یان کوردستان یان نەمان ، لێرەوە دەلێم پیروزە یادی لە دایکبونی سەروک بارزانی لە هەموو گەلی کورد و لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە دایکبونی پارتی دیموکراتی کوردستان کە شەڕ بو مانەوەی قەوارەی هەریم دەکەن .

Top