بەهۆی لافاوەكەی چین 29 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەكەی چین 29 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

بەهۆی لافاوەکەی هەفتەی ڕابردوو لە پارێزگای هێبی لە باکووری چین بەهۆی زریانی دۆکسۆریەوە 29 کەس گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی نیشتمانی ئەم وڵاتە، ٤٠ هەزار خانوو لەم ویلایەتە بەهۆی لافاوەوە ڕووخاون، هەروەها ژێرخانی کارەبا و پەیوەندییەکانی زیاتر لە ١٥٠ هەزار خانوو زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

بەرپرسانی ویلایەتەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لافاوەکە کاریگەری لەسەر سێ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس هەبووە کە دەکاتە لەسەدا ٥ی دانیشتوانی ناوچەکە و ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦ کەسیش بێسەروشوێنن.

لە کاتێکدا زیانەکانی لافاوەکە بە ٩٥.٨ ملیار یوان (١٣.٤ ملیار دۆلار) مەزەندە دەکرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان تا ٢ ساڵ بخایەنێت.

پارێزگای هێبی کە دەوری شارەکانی پەکین و تیانجینە، بەهۆی کاریگەری زریانی دۆکسۆرەوە ڕووبەڕووی زریان و بارانبارینی زۆر بووەوە کە لە نێوان 29 ی مانگی حەوت بۆ 2 ی مانگی هەشتدا باکووری چینی گرتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top