چۆن چارەسەری زەردبوونی نینۆکەکان بکەین

چۆن چارەسەری زەردبوونی نینۆکەکان بکەین

خانمان بۆ جوانکردن و رازاندنەوەی نینۆکیان بۆیە بەکاردەهێنن، زۆر بەکارهێنانی بۆیە و خزمەتنەکردن دەبێتە هۆی زەردبون و تێکچونی رەنگی نینۆکەکان، کە ڕەنگە زۆر کات وەک دەستوپەنجەیەکی ناخاوێن دەریبخات، دەتوانیت لەڕێگەی بەکارهێنانی هەندێک ماسکی سروشتییەوە نینۆکەکانت سپی بکەیتەوە و بەهێزی بکەیت.

* هەویری ددان:
پێکهاتەیەکی بەسودە و دەتوانیت بۆ سپیکردنەوەی نینۆکەکانت بەکاریبهێنیت و لەهەمانکاتدا بریسكەداریشی دەکات، کەمێک هەویری ددان لەسەر نینۆکەکانت دابنێ و مەساجی پێبکە بۆ ماوەی پێنج خولەک، دواتر بەئاو بیشۆ٠

* لیمۆ:
سودێکی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی سپیکردنەوەی نینۆکەکانت و نەهێشتنی ڕەنگە زەردەکە، لیمۆیەک بهێنە و ئاوەکەی جیابکەرەەوە، پاشان نینۆكەكانت بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەناو ئاوی لیمۆکە بهێڵەرەوە، دواتر بە ئاو بیشۆ٠

* بکین پاودەر
کەوچکێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ کەمێک بكین پاودەر تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە نینۆکەکانت و بۆ ماوەی چەند خولەکێک مەساجی پێبکە و دواتر بە ئاو بیشۆ

Top