كوڕە كوردێك لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەشدار دەبێت

كوڕە كوردێك لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەشدار دەبێت

كوڕە كوردێك لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەشدار دەبێت
لە شاری بەغداد بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تایكواندۆی عێراق پاڵەوانێتی تایكواندۆ بۆ یاریزانانی كچ و كوڕی خاوەن پلەكانی یەكەم تاسێیەم لە دواین پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی عێراق بەرێوەچوو، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیە دەستنیشان كردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی تایكواندۆی عێراقیە بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا كە بڕیارە لە داهاتوو پاڵەوانێتیەكە لە ووڵاتی لوبنان بەرێوەچێت، لەم ناوەشدا كوڕە یاریزانی كوردی شاری هەولێر یاریزانی قواتبخانەی تایكواندۆی پاڵەوانان توانی ببێتە یەكێك لە یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراق، لە بارەی سەركەوتنی ئەم یاریزانە كوردەش بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی تایكواندۆی عێراقی عەلی سەركەوت ڕاهێنەری قوتابخانەی تایكواندۆی پاڵەوانان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: یاریزانی قوتابخانەكەم لە كێشی 32كگم توانی پلێتی سەركەوتن بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراقی بەدەست بهێنێت و ببێتە یەكێك لە یاریزانە سەرەكییەكانی هەڵبژاردە، لە ئێستادا دەچنە نێو كەمپێكی مەشقی و ڕاهێنان لە ووڵاتی ئێران، دواتریش لە مانگی ئاب بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیا دەكەن لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، بۆ یەكمجارە دەچێتە ریزی هەڵبژاردەی عێراق و بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیاش دەكات، ئێمە ماندوو بوونی زۆرمان لەگەڵ یاریزانانی قوتابخانەكەمان كردوە بۆ ئەوەی بتوانین پەرە بە ئاست و توانایان بدەین بۆ ئەوەی لە داهاتوو بتوانن چەندین مەدالیای جۆراو جۆر بەدەست بهێنن لە سەر ئاستی دەرەوەی عێراق، لە هەوڵەكانیشمان بەردەوام دەبین بۆ دروست كردنی چەندین یاریزانی بەتوانای تر بۆ ئەوەی بتوانن لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقی یاری بكەن، جێگای ئاماژە پێكردنە جگە لەم یاریزانە دوو یاریزانی شاری هەولێر لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان گەیشتونەتە ریزی هەڵبژاردەی عێراق.
كارزان كانەبی

Top