جلوبەرگی گونجاو بۆ بۆنە و یادەكان

جلوبەرگی گونجاو بۆ بۆنە و یادەكان

لە كاتی بوونی ئاهەنگ و بۆنەكاندا خانمان دوودڵ دەبن لەوەی چ جۆرە جلێك بۆ ئەو كاتە هەڵبژێرن و بیپۆشن، بەمەش تووشی هەڵە دەبنەوە و ڕەنگە جلێكی نەگونجاو دەستنیشان بكەن، بۆیە پسپۆرانی جلوبەرگ ئامۆژگاری خانمان دەكەن و دەڵێن: جلەكانی بۆنە و یادەكانی ئەم وەرزە پێویستیان بە سەرنجڕاكێشیی زۆر نییە، بەڵكو ماكیاژ و ڕەنگەكان ئەو كارە دەگرنە ئەستۆ، بەڵام سادەیی و ناسكیی كراسەكەت دەبێتە هێمایەك بۆ جوانیت، بە تایبەت ئەوانەی ڕەنگی سپی و قاوەیی و ڕەش و سوورن، هەر یەكێك لەو ڕەنگانە بۆ كراسەكانی بۆنە و یادەكان جوانترین و ناسكترین دیمەنیان دەبێت، هەروەها لە بارەی شێوازی كراسەكانەوە، تۆنی دەڵێت: «ناكرێت كراسەكانی بۆنە و یادەكان هێندە تەسك بن كە نەتوانی بە ئارەزووی خۆت جووڵە و هاتووچۆ بكەیت، هەروەها پێویستە كراسەكەت بەپێی قەبارەی خۆت بێت، چونكە گەورەیی و بچووكی لە قەبارەی كراسەكەتدا، دەبێتە مایەی تێكدانی شێوەی خۆت و كراسەكەت، هەروەها نایابترین مۆدی كراسەكانی بۆنە و یادەكان بریتین لەوانەی كە لە بەشی سەرەوە تەسكن و لە خوارەوەش فراوان دەبنەوە، هاوشێوەی مۆدە كراسەكانی سەندرێلای شاژن.

 

Top