پاڵەوانێتی شەترەنجی عێراقی بەرێوەچوو

پاڵەوانێتی شەترەنجی عێراقی بەرێوەچوو

پاڵەوانێتی شەترەنجی عێراقی بەرێوەچوو
بەسەرپەرشتی یەكێـی ناوەندی شەترەنجی عێراقی و بەهاوكاری لقی هەولێری یەكێتیەكە و لە هۆڵی یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد و بەبەشداری 48یاریزانی كوڕ و كچ بەشدارئەم پاڵەوانێتیەیان كرد كە ماوەی پێنج ڕۆژ یاریزانانی بەشداری بوو لە ئاستە جیاوازەكان شەڕی بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەیان دەكرد، لە بارەی ئەنجامدانی چالاكییە بەردەوامەكان، ئازاد سابیر سەرۆكی لقی یەكێتی شەترەنجی عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: چالاكییەكان بەردەوام دەبێت بەمەبەستی دەستنیشان كردن و بەهێزكردنی یاریزانانی ئاستە جیاوازەكان بەسەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی عێراقی و بەهاوكاری لقیی هەولێریی یەكێتیەكە پاڵەوانێتی شەترەنجی یاریزانانی یانەكانی عێراقی لە هەولێر بەرێوەچوو، ئاستی پاڵەوانێتیەكە بەرز بوو وكێبڕكێ بەهێز هەبووو لە نێوان یاریزانانی بەشداربوو، لە دوای ئەنجامدانی نۆ جەولە لە پاڵەوانێتیەكەش ئەنجامی كۆتایی بەم شێوەیە بوو.
1-ئەحمەد جەزا 7خاڵ
2-رێباز ناسر 7خاڵ
3-ڕەوەند حامید 6.5خاڵ
4-ڤاڤێر ئیسماعیل 6.5خاڵ
5-نەبیل عەزیز 6.5 خاڵ

 

Top