ئەگەر كوڕ پێش باوكی بمرێت میراتی لەباوكی دەبات؟

ئەگەر كوڕ پێش باوكی بمرێت میراتی لەباوكی دەبات؟

بەڵێ، بەپێی ماددە “ 74 / 1 “ لە یاسای باری كەسێتی كاتێك منداڵ پێش باوك و دایكی دەمرێت كوڕ بێت یان كچ، ئەوا لە كاتی مردنی دایك و باوكیدا كە دوای ئەو دەمرن حیسابی كەسێكی زیندووی بۆ دەكرێت و بەشەمیراتییەكەی دەگوازرێتەوە بۆ ئەو منداڵانەی كە لەدوای بەجێماون، كوڕ بن یان كچ، بە إعتباری «وصیة واجبة» بەمەرجێك بەشەكەی زیاتر نەبێت لە «یەك لەسەرسێی» كۆی میراتییەكە، وەبەپێی بڕگەی «/ 2» لەهەمان ماددە «وصیة واجبة» ئەوەی باسمان كرد پێش هەموو جۆرەكانی دیكە لە «وصیة» دەكەوێت، بۆ بردنی یەك لەسەر سێی میراتی بەجێماو، واتە تا منداڵانی كوڕە مردووەكە وەستابن میراتی باپیریان هیچ وەصیەتێكی دیكەی لێ دەرناكرێت، بەكورتی هەر باوكێك مرد و پێش خۆی كوڕ یان كچی مردبوو و منداڵیان هەبوو ئەوە ئەو منداڵانە بەشی باوك و دایكی خۆیان دەبەن لەميراتی ئەم باوكە، كەدەكاتە باپیری ئەوان، تا هیچ كەس نەتوانێت بەبیانوی ئەوەی پێش باوكی مردووە مافی كوڕ یان كچ و منداڵەكانیان بخۆن بەو ڕێژەیەی دیاری كراوە.

 

Top