سوودی بەکارهێنانی زەردێنەی هێلکە بۆ قژ

سوودی بەکارهێنانی زەردێنەی هێلکە بۆ قژ

زەردێنەی هێلکە یارمەتیدەرێکی باشی گەشەی قژە، کە زبریی و بژیی قژەکە ناهێڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا قژ بەهێز و پڕ دەکات و چارەسەری گرفتەکانی قژ دەکات، وەکو نەرمکەرەوەی قژ (بلسم) وایە و بریقە بە قژ دەبەخشێت، هەروەها زەردێنەی هێلکە یارمەتیدەرە لە بەهێزکردن و زوو درێژبوونەوەی قژ، لەگەڵ ئەوەشدا نەرمی بە قژ دەبەخشێت و شێوەی جوانتر دەکات٠

لەبەر سوودە زۆرەکانی هێلکە، ئەم ماسکە بۆقژت بەکار بهێنە:
* بەگوێرەی درێژیی قژەکە زەردێنەی هێلکە لە قاپێکدا بشڵەقێنە و بە دەست یان بە فڵچە بیدە لە قژ و بێخی سەر، پاشان بۆ ماوەی دوو خولەک مەساجی پێبکە، دواتر کاتژمێرێک بە قژەوە بیهێڵەرەوە، یان دەتوانرێت لەگەڵ زەیتە ڕووەکییەکان یان مایۆنیز تێکەڵ بکرێت، وەکو ماسک بدرێت لە قژ، دەبێ سەرەتا بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت، دواتر بە شامپۆ، ئەگەر ویستت بۆنی هێلکەکە بە قژتەوە نەمێنێت و بێزارت نەکات، ئەوا کەمێک قاوە تێکەڵ بە شامپۆکە بکەن و ئینجا بیشۆ. ئەم ماسکە هەفتەی جارێک بەکار بهێنە وچاوەڕوانی ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکانی ببە٠

Top