گەردەلوولی فلیپین بووە هۆی گیانلەدەستدانی 29 کەس

گەردەلوولی فلیپین بووە هۆی گیانلەدەستدانی 29 کەس

 

ژمارەی قوربانیانی زریان لە فلیپین بۆ ٢٩ کەس بەرزبۆوە.

 

ژمارەی قوربانیانی زریانی بەهێز لە فلیپین بۆ ٢٩ کەس زیادی کردووە و ١٦٥ کەسیش بەهۆی ئەم ڕووداوە بریندار بوون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی فلیپین، نزیکەی 3 ملیۆن کەس لەم وڵاتەدا بەهۆی ئەم زریانە کەوتوونەتە ژێر کاریگەرییەوە و زیاتر لە 57 هەزار کەسیش بۆ ناوچە پارێزراوەکان گواستراونەتەوە.

زریانەکە زیانی زۆری بە زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە و لە زۆر ناوچەدا کارەبا پچڕاوە، هەروەها نزیکەی ٥٦ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ١٣ هەرێم زیانیان بەرکەوتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top