فیلی سپی و بۆر

فیلی سپی و بۆر

فیل بە سرووشتی خۆی ڕەنگێكی ڕەساسی و تێكەڵ بە ڕەنگی شین و بۆری هەیە، بەڵام هەندێ جار فیلی سپی و لە ڕەنگی خاكیی خانوو دەردەكەون، كە ئەوەش ڕەنگی دروستكراوی خۆیانە و بە ڕێگەی قوڕاوكردنەوە بە دەستی دەهێنن، كاتێك پلەكانی گەرما لە ساڤانا بەرز دەبنەوە، فیلەكان حەمامێكی قوڕاوی دەكەن (خۆیان لە قوڕدا دەگەوزێنن)، بەمەش ڕەنگی پێستیان دەگۆڕێت بۆ سپی هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەڵمژینی تیشكی خۆر، یان چینێكی قوڕی عەزلییان بۆ دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی هێشتنەوەی پلەی گەرمیی جەستەیان كە 40 پلەیە، بەم چەشنە شێوەیان سپی و بۆر دەردەكەون، كە زۆربەی خەڵك وادەزانێت ڕەنگی سرووشتیی خۆیانە.

Top