چۆنییه‌تی پاشه‌كه‌وتكردن

پاشه‌كه‌وتكردن خوویه‌كه‌ی باشه‌و هۆی سه‌ره‌كیی داهات و سامانی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانه،كه‌پشتی به‌ستووه به ئابووری كۆكردنه‌وه‌ی داهات.
به‌ڵام زۆرێك له ئێمه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌و ناڕه‌حه‌تی و كێشمه‌كێشی ژیان ده‌بینه‌وه،له كاتی پاشه‌كه‌وتكردنداو قورسه بۆمان پاشه‌كه‌وت بكه‌ین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین،ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگرین بۆ زۆر شتی به‌سوود،وه‌ك به‌شداریكردن له خولێكی فێربووندا،یاخود به‌سه‌ربردنی پشوویه‌كی خۆش له ده‌رده‌وه‌ی وڵات یاخود خه‌رجكردنی له هیوایه‌تێكی به‌سوودا)
گرنگ نییه كه چ كارێك ده‌كه‌یت،بێگومان مانگانه بڕێك پاره به ده‌ست ده‌هێنیت.له‌به‌رئه‌وه گرنگه بزانیت كه ئه‌و داهاته‌ت چۆن خه‌رج ده‌كه‌یت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێی پاشه‌كه‌وت بكه‌یت.
بــۆ پاشه‌كه‌وتكردن،پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵه‌ی خواره‌وه بكرێت.
1.دانانی پلان:دانانی پلانی گونجاو،به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه ده‌ستت ده‌كه‌وێت و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر پێداویستییه‌كانتدا به‌درێژیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه دووباره پاره‌ی تێدا وه‌رده‌گریته‌وه.
2.دیاریكردنی ته‌نها كه‌سێك:پێویسته ته‌نها كه‌سێك به‌رپرسی بێت له‌سه‌رفكردنی داهاتی ماڵدا،به‌ڵام گرنگه هه‌موو ئه‌ندامانی خێران،به‌شدار بن له دانانی پلان و چۆنێتیی خه‌رجكردنی داهاتی ماڵ،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌موان خۆیان به به‌رپرس بزانن له داهاتی ماڵ.
3.فێربه: فێر به رۆژی(1000)دینار پاشه‌كه‌وت بكه‌یت،هه‌ر چه‌ند كارێكی گرانیش بێت له‌سه‌ر شانت،تا ده‌بێته خوویه‌ك له‌لات پاشان ده‌بینیت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا(7000)دینارت پاشه‌كه‌وت كردووه‌و له كۆتایی مانگدا،یان ساڵدا داهاتێكی باشت كۆكردووه‌ته‌وه.
4.به‌كارهێنانی پاسكیل و رۆیشتن به پیاده:لێخوڕینی پاسكیل یا به‌پیاده‌ڕۆیشتن،كارێكی چاك به سووده،وات لێ ده‌كات،كاتێكی زۆر چاوه‌ڕوانی باس و ئامێره‌كانی گواستنه‌وه نه‌بێت و بڕێك پاره‌ت بۆ بگه‌ڕێته‌وه،هه‌روه‌ها هۆكارێكیشه بۆ بوونی ته‌ندوریستییه‌كی جێگیر‌و سه‌لامه‌ت ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سه‌ردانكردنت بۆ لای پزیشك كه‌م بكاته‌وه.
5.گڵۆیه‌كان بكوژێته‌ره‌وه:هه‌موو ئه‌و گڵۆپانه بكوژێنه‌ره‌وه،كه كارت پێیان نییه و ئه‌و ئامێرانه‌ی كه هیچ ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ت به كاری ناهێنن و له كاتێكدا كه‌س سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ناكات با ئیش نه‌كات.
6.ئاماده‌كردنی خۆراك به‌ده‌ستی خۆت له ماڵه‌وه.بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشی زیاتر گرنگیدان به ته‌ندرووستیت و گێڕانه‌وه‌ی بڕێكی باشی پاره،دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خواردنه خێراكان كه له ده‌ره‌وه ئاماده ده‌كرێن،ده‌توانیت خۆت پێداویستییه‌كان بكڕیت له ماڵه‌وه ئاماده‌ی بكه‌یت.
7.سه‌ردانكردنی كتێبخانه‌ی گشتی:خوێندنه‌وه،كار‌و چالاكییه‌كی به‌سووده بۆ خۆڕۆشنبیركردن و گرنگیدان به به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی زانیاری تاك و كۆمه‌ڵگه،بۆیه ده‌گرێت جاروبار سه‌ردانی كتێبخانه بكرێت له بری كڕینی كتێب له‌وێ بخوێنرێته‌وه،ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بێته مایه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی بڕێكی زۆرتر.
8.سه‌ردانیكردنی سۆپه‌رماركێت:زۆرجار سه‌ردانیكردنی بازاڕ بۆ كڕینی چه‌ند پێداویستییه‌كی كه‌م وات لێ ده‌كات هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی تر بكڕیت كه پێویــست نییه بۆیه سه‌ردانیكردنی سۆپه‌رماركێت وا ده‌كات دوور بكه‌وبته‌وه له كڕینی شتی زیاده، چونكه بێجگه له خواردن و پێداویستی رۆژانه، هیچ شێتكی تری لێ نییه.