پارتی و بارزانی چیاییه‌كی به‌هێزی كوردایه‌تی

پارتی و بارزانی چیاییه‌كی به‌هێزی كوردایه‌تی

 

لەسەرەتاوە دەمهەوێت ئاماژە بەراستییەكی حاشاهەڵنەگر بكەم , ئەویش ئەو خۆرگری و هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتییانەیە كە پارتی بە درێژایی مێژووی خەبات و تێكۆشانی بەرامبەر دۆزی رەوایی گەلەكەی و پارێزگاریكردن لە شكۆ و ئیرادەكەی و سازش نەكردنێتی لە سەر بچووك ترین ماف وبستێك خاك لەگەڵ دوژمنان و نەیارانی كورد وكوردستان .پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێبەرایەتی  هێژا سەرۆك مسعود بارزانی  بە بڕوا بەخۆبوون و خۆ نوێکردنەوە و ڕەخنە لەخۆگرتن و لەخۆبایی نەبوون لە کاتی سەرکەوتنەکان و هەڵسانەوەی لەکاتی شکست و پیلانگێڕییەکانی داگیرکەران دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان و خۆگونجاندن و بڕوابوونی پارتی بە بنەماکانی ڕێبازی کوردایەتی و بارزانیی نەمر و لەبەر ڕۆشنایی سوودوەرگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شۆڕشەکانی گەلانی  دیكە و پارتە پێشکەوتووەکانی جیهانی لە جەمسەربەندییە سیاسییەکانی دیکە کە پارتی خۆی لێیانەوە نزیک دەزانێ و پەیوەندیی سیاسی و دۆستانەشی لەگەڵیاندا بنیاد ناوە بۆ ئەوەی پشتیوانی وپەرۆشی  بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد  بەدەست بێنێ و بڕوابوونی بە بنەماكانی  دیموکراسی و پرۆسەی بە بەردەوامی بەخۆداچوونەوە و خۆ نوێکردنەوە و داڕشتنی سیاسەت و پلان و ستراتیژی و دیپلۆماسیی جەماوەری و گرنگیدان بە خاکەرێیی سەرکردەکانی و تێکەڵاوبوونی بەرپرسان و کادیران و ئەندامانی پارتی لەگەڵ جەماوەر و دڵسۆزی و قوربانیدانی باوەرمەندانی ڕێبازی پارتی و بارزانی بۆ نیشتمان و دۆزە ڕەواکەی و بە باڵازانینی بەرژەوەندیی نیشتمانی و نەتەوەیی کوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی ترەوە و بە هۆی هەبوونی سەرکردایەتییەکی حەکیمانە و ژیرانە و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی سەربەخۆ و یەکگوتاری لە ناو پارتیدا و خۆ بەستنەوەی پارتی بە بنەماکانی ڕێبازی کوردایەتی و بیروهزری بارزانیی نەمر و ئاوێتەبوون لەگەڵ جەماوەر و گەلی کوردستان لەسەردەمی ئاشتی و شەڕ و سەرکەوتندا و مسۆگەرکردنی پشتگیریی جەماوەری و ڕێبەرایەتیکردن گەل و بەرگەگرتن لەبەرانبەر گۆڕانکارییەکان و هەڕەشە و مەترسییەکان و ئەو گەلەکۆمە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییانەی دژ بە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی و بە تایبەتییش ڕاستەوخۆ دژ بە پارتی و ڕێبازی بارزانی و سەرکردەکانی لە ڕابردوودا کراوە، پارتی سەربەخۆییی خۆی پاراستووە و پشت لە داگیرکەران و ڕووی لە گەلەکەی بووە.

پارتی ، لە هەموو قۆناغەكانی خەبات سەلماندوویەتی کە بە خۆڕاگری و سیاسەت و ستراتیژیی ژیرانەی لە بەرگریکردن لە کوردستان و گەشەپێدانی ئەزموونی سیاسی و دیموکراسی و مانەوەی کوردستان بە یەکگرتوویی بەسەر هەموو کۆسپ و تەگەرەکاندا سەرکەوتوو بووە، بە هەموو پێوەرەکان پارتی خاوەنی جەماوەری كوردپەوەر و نیشتیمانپەورە لە سەر ئاستی هەموو سنوورە دەستكردەكان و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی، هەڵگری سیاسەتێکی نیشتمانی و کوردستانی  بەهێزە، هەڵگری ئامانجی  ستراتیژی و نەتەوەییە بۆ کوردستان، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی سیاسەت و دیپلۆماسییەکی سەرکەوتوو پەیڕەو دەکات، خاوەنی هێزێکی سیاسی و توانای مرۆیی گەورەیە، خاوەنی گوتارێکی سیاسی بەهێزە لە بەرانبەر  گوتاری لایەنەکانی تری دژ بە کورد و ئەزموونی سیاسی و دیموکراسی هەرێمی کوردستان، پارتی هەڵگری لێبوردەییی سیاسی و ڕێزگرتن لە بیروڕای جیاوازە، پارتی پێشەنگی  چەسپاندنی گیانی لێبووردەیی و کەلتووری بەرزی پێکەوەژیانی نێوان هەموو ئایین و نەتەوەکانی کوردستان و بەرگریکارێکی سەرسەختی ماف و ئازادییە نەتەوەیی و ئایینی و ئیتنییەکانە، یەكێك لەستراتیژییە سەرەكییەكانی پارتی ئاشتی و ئازادیخوازی و دیموكراسی خوازی و سەربەخۆازی قوتابخانەی كوردایەتی و رێبازی بارزانین .

Top