فڕۆکەیەکی جەنگی F15 لە سعودیە کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی جەنگی F15 لە سعودیە کەوتە خوارەوە

 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەكی جەنگی F15 دوو فڕۆکەوانی سەربازی گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها سەبارەت بەم ڕووداوە بڵاوکردەوە، كە ئەم فڕۆکە جەنگییەی هێزی ئاسمانی لە ناوچەی مەشق و ڕاهێنانەکانی بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە شاری خەمیس مەشیت لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات لە كاتی ئەركدا کەوتۆتە خوارەوە و بووەتە هۆی گیانیان لەدەستدانی دوو فڕۆکەوان.

هەروەها لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم ڕووداوە پێكهێندراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top