سامسۆنگ گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5

سامسۆنگ گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5

 تێکەڵەیەک لە نەرمی و فرەکارکردن دابین دەکەن لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە ئەزموونێکی بەکارهێنەری نقومکەر

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ نەوەی پێنجەمی چەماوەکانی گالاکسی ڕاگەیاند: گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5. کە فاکتەرە پێشەنگەکانی پیشەسازی ئەزموونی ناوازە بۆ هەموو بەکارهێنەرێک پێشکەش دەکەن بە دیزاینێکی بریقەدار و بچووک، بژاردەی بێشوماری تایبەتمەندکردن، و کارایی بەهێز.Flex Hinge ە نوێیەکە ئەزموونی چەمانەوەکە دەکاتە ڕاستی، لە هەمان کاتدا دیزاینێکی هاوسەنگ و تۆکمە لە ڕووی جوانکارییەوە پێشکەش دەکات.

تی ئێم ڕۆ، سەرۆک و بەرپرسی بازرگانی ئەزموونی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: "سامسۆنگ شۆڕشێک لە پیشەسازی مۆبایلدا دەکات بە ئامێری چەماوە بە دانانی پێوەر و بەردەوام چاکسازی لە ئەزموونەکە. ڕۆژانە، خەڵکی زیاتر مۆبایلە چەماوەکانمان هەڵدەبژێرن چونکە ئەزموونێک پێشکەش دەکەن کە خەڵک دەیانەوێت و ناتوانن لەسەر هیچ ئامێرێکی تر بەدەستی بهێنن. گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 نوێترین ئامێرن کە پابەندبوونمان دەسەلمێنن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیارەکانمان لەڕێگەی تەکنەلۆژیای داهێنەرەوە".

سامسۆنگ بە بەردەوامی پێکهاتەی زنجیرەی گالاکسی Z ی باشتر کردووە. لە دروستکردنی ناوەڕۆکەوە لەسەر Flex Windowی نوێی گالاکسی Z Flip5 تا فرەکارکردنی نەرم لەسەر گالاکسی Z Fold5، ئەم زنجیرەیە لە چەماوەی گالاکسی پێداویستییە جیاوازەکانی بەکارهێنەرانی ئەمڕۆ دابین دەکات و تێدەپەڕێنێت.

جگە لەوەش هەردوو مۆبایلی گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 بە وردی دیزاین کراون بۆ ئەوەی لە جێی چاوەڕوانییەکانی تەمەندرێژیان بن. شاشەی سەرەکی بە چینێکی دژە بەرکەوتن و پشتێکی دیزاین کراوە بۆ شێوەیەکی تۆکمەتر . لەگەڵ پشتگیری IPX8، چوارچێوەی ئارمۆر ئەلەمنیۆم، و Corning® Gorilla® Glass Victus®2 کە بەکارهێنراوە بۆ هەردوو Flex Window و بەرگی پشتەوە، گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 ئەو پاراستنە پێشکەش دەکەن کە بەکارهێنەران چاوەڕێی دەکەن، کە زیاتر لەلایەن Flex Hinge بەرزکراوەتەوە.

گالاکسی Z Flip5 : کۆتا ئامرازی گوزارشتکردن لە خۆد کە دەتوانرێت بخرێتە گیرفانیەوە بەبێ سازشکردن
مۆبایلی گالاکسی Z Flip5 ئەزموونێکی شیک و ناوازە پێشکەش دەکات کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە لە ئامێرێکی قەبارە گیرفانی کە بۆ گوزارشتکردن لە خۆد دروستکراوە.

پەنجەرەی نوێی Flex Window کە ئێستا 3.78 هێندەی نەوەی پێشوو گەورەترە، کاتژمێری زانیاری و گرافیکی کە دەتوانێت لەگەڵ دیزاینی ڕووخساری زنجیرەی گالاکسی Watch6 ی بەکارهێنەردا بگونجێت , هەروەها چوارچێوەی شیک. جگە لەوەش، کەیسی نوێی Flipsuit ی گالاکسی Z Flip5 پاراستنی ئامێرەکان بە کارتێکی NFC ی گۆڕاو دابین دەکات، بۆیە بەکارهێنەران دەتوانن دیزاینی Flex Window و دیزاینی کەیسەکەیان هاوتا بکەن بۆ بژاردەی تایبەتکردنی زیاتر.

گالاکسی Z Flip5. لە Flex Window بۆ خێرایی و دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە بەسوودەکان بەبێ ماندووبوون. بە Widgets، بەکارهێنەران دەتوانن کەشوهەوا بپشکنن، کۆنتڕۆڵی مۆسیقا بکەن لەگەڵ Media Controller یان بە Google Finance نوێترین نوێکارییەکانی بازاڕی بۆرسەی جیهانی ببینن. بە کورتی تەنها بە چاونوقانێک هەموو Widgetsەکان ببینە و دەستبەجێ لە نێوانیاندا بگەڕێ بە کرتەیەک لە شاشەکە بۆ چالاککردنی Multi Widget View .

بە بەکارهێنانی وەڵامی خێرا بە کیبۆردێکی تەواو QWERTY و بینینی مێژووی چاتەکان. بە پەنجەدانێکی خێرا بۆ سەرەوە لەسەر شاشەکە، دەستت دەگات بە Samsung Wallet بۆ پارەدان لەکاتی ڕۆشتندا، و دەستت دەگات بە کۆدەکانی QR و کوپۆنەکان، هەروەها کارتی گەشتەکانت، کارتی ئەندامێتی، کلیلی دیجیتاڵی و کارتی تەندروستی.

گالاکسی Z Flip5، گشتگیرترین ئەزموونی کامێرا لەسەر مۆبایلێکی زیرەکی سامسۆنگ گالاکسی پێشکەش دەکات. سێڵفی کوالیتی بەرز لەگەڵ کامێرای دواوە بەهۆی گەورەتری Flex Window بەکارهێنەران دەتوانن وێنەی سەرسوڕهێنەر بەبێ دەست لە گۆشەی داهێنەرانە بە FlexCam بگرن. بینین و دەستکاریکردنی وێنەکان لە Flex Mode یشدا خێرا و سادەیە. بە بینینی خێرا لە Flex Window. لەکاتی گرتنی وێنەی هاوڕێیەکت، Dual Preview ڕێگەیان پێدەدات خۆیان لە پەنجەرەی Flex Window ببینن بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی ڕاستەقینەدا ڕێکخستن بکەن بۆ وێنەیەکی تەواو مۆبایلی گالاکسی Z Flip5 باشترکردنی چارەسەری زیرەکی دەستکرد زیاد دەکات بۆ ئەزموونی بەهێزی کامێرا، هەموو وێنەیەک بە ژیان دەگەیەنێت، بە باشترکردنی تواناکانی Nightography. ئەلگۆریتمەکەی AI-powered image signal processing (ISP) بە زیرەکی دەستکرد هەر ژاوەژاوێکی بینراو ڕاست دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی گشتی وێنەی کەم ڕووناکی تێکدەدات لە هەمان کاتدا وردەکارییەکان و تۆنی ڕەنگەکان بەرز دەکاتەوە. تەنانەت لە دووریشەوە وێنەکان ڕوونتر دەبن بە زوومی دیجیتاڵی .digital 10X zoom

گالاکسی: Z Fold5 کۆتا هێزی بەرهەمهێنان بە شاشەیەکی گەورە
گالاکسی Z Fold5 ئاسانە بۆ بردنی بۆ هەر شوێنێک، لە هەمان کاتدا بەهێزترین کارایی لە زنجیرەی گالاکسی Z پێشکەش دەکات. گالاکسی Z Fold پەرەی سەندووە لە Multi Window و App Continuity بۆ کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرفراوان لەوانە Taskbar و drag and drop و باشکردنی بەرنامەکانی لایەنی سێیەم. S Pen Fold Edition کە لە نەوەی سێیەمی مۆبایلی چەماوە لە ساڵی 2021 ناسێندرا.

Taskbar ی باشترکراو بەرهەمهێنانی داینامیکی چالاک دەکات بە ڕێگەدان بە بەکارهێنەران بۆ گۆڕینی خێرا لە نێوان بەرنامە زۆر بەکارهێنراوەکاندا. هەروەها two-handed drag and drop نوێ بەرزکراوەتەوە دەتوانێت بەرهەمهێنان بەرز بکاتەوە لە کاتی گواستنەوەی ناوەڕۆک لە نێوان بەرنامەکان و شاشەکاندا. تەنها بە پەنجەیەک دەست لە وێنەیەک بدە و لە گەلەری سامسۆنگ ڕایبگرە و پەنجەیەکی تر بەکاربهێنە بۆ کردنەوەی بەرنامەی Samsung Notes بۆ ڕاکێشان و دابەزاندنی وێنەکە. بە hidden pop-up بەرنامەێک دەتوانێت بەردەوام بێت لە کارکردن لە پاشبنەمادا.

S Pen Fold Edition ی نوێی باریکترو بچووکتر، تێبینیکردن و بیرۆکەسازی لە کاتی ڕاستەقینەدا ئاسان دەکات لە هەمان کاتدا دەتوانێت بە ئاسوودەییتر لە گیرفانیدا جێی ببێتەوە. Slim S Pen Case نزیکەی هەمان ئەستووری کەیسێکی ئاساییە بۆ مۆبایلێکی چەماوە و بە چەندین ستایل و ڕەنگ بەردەستە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن S Pens ەکانیان بە ستایلی خۆیان هەڵبگرن.

بە دابینکردنی ئەزموونێکی قووڵی یاریکردن بە بەکارهێنەران لەسەر گەورەترین شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی، Snapdragon® 8 Gen 2 Mobile Platform for galaxy گرافیکەکان بەرز دەکاتەوە و زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ چالاککردنی یاریکردنی داینامیکی و کارایی فرە یاری.
گەیاندنی کاریگەری ئەرێنی بۆ هەسارەکە
مۆبایلەکانی گالاکسی Z Flip5 و Z Fold5 جۆرەها مادەی بەکارهێنراویان هەیە لە چاو نەوەکانی پێشوویان، لەوانە شووشە و ئەلەمنیۆمی پێش بەکارهێنان و پلاستیکەکانی دوای بەکارهێنان، کە سەرچاوەیان لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو و بەرمیلی ئاو و بوتڵی PET وەرگیراوە. تەنانەت ئەو کاغەزەی کە بۆ سندوقی پاکەتەکانیان بەکاردەهێنرێت 100 لەسەدی لە مادەی بەکارهێنراو دروستکراوە .

بەردەست بوون
مۆبایلەکانی گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 لە 26ی تەمموزەوە بۆ داواکردنی پێشوەختە لە بازاڕە هەڵبژێردراوەکاندا بەردەست دەبن و بەردەستبوونی گشتی لە 11ی ئابەوە دەستپێدەکات.

گالاکسی Z Flip5 ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات گوزارشت لە خۆیان بکەن بە ڕەنگەکان لەوانە نەعنای، گرافیتی، کرێمی، و لاڤاندەری هەروەها کۆمەڵێک ئیکسسوارات لەوانە کەیسی ڕوون، کەیسی Flap Eco-Leather، کەیسیFlipsuit و کەیسی سلیکۆنی ئاسان بۆ هەڵگرتن لەگەڵ ئەڵقە بۆ دروستکردنی دیمەنێکی تایبەتتر.
گالاکسی Z Fold5 بە ڕەنگەکانی شینێکی سەهۆڵاوی، ڕەشی فانتۆم، و کرێمی , لەگەڵ چەندین کەیسی کە پراکتیکی و شیکی پێشکەش دەکەن لەوانە کەیسی باریکی S Pen، کەیسی ڕوون، کەیسی چەرم، و کەیسێکی ڕاگر لەگەڵ ئەڵقە .
سامسۆنگ پابەندە بە پێدانی ئارامی بە کڕیاران لەگەڵ Samsung Care+ کە خزمەتگوزارییەکی پشتگیرییە لەکاتی زیان لە ڕووداو و چاککردنەوە و زۆر شتی تر. کڕیاران دەتوانن لە ماوەی پێش داواکردندا چێژ لە داشکاندنی تایبەت یان سوودی بێبەرامبەر وەربگرن.
Khalil

Top