لە نیویۆرکەوە بۆ لەندەن و شارەکانی تر.. سیئۆل لە ڕێکەوتێکدایە لەگەڵ درەوشاوەیی

لە نیویۆرکەوە بۆ لەندەن و شارەکانی تر.. سیئۆل لە ڕێکەوتێکدایە لەگەڵ درەوشاوەیی

پێش دەستپێکردنی چاپی 2023ی چالاکییە چاوەڕوانکراوەکەی گالاکسی Unpacked لە 26ی تەمموز کە بۆ یەکەمجار لە شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەڵمەتی ڕیکلامی دیجیتاڵی دەرەوەی خۆی بە ناوی “بەشداری لە دیوەکەی تری بکە” دەستپێدەکات لە ژمارەیەک شوێنی گرنگ لە سەرانسەری جیهاندا. و ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ پێش چالاکییەکە دوو کلیپی سەرنجڕاکێش پیشان دەدات کە بریتین لە "بەشداریکردن لە دیوەکەی تر" و "گەشتی گالاکسی Unpacked".

ڕیکلامی " بەشداری لە دیوەکەی تری بکە" جیهان دەگرێتەوە
ڕیکلامە دیجیتاڵییەکانی دەرەوە ئەو بەرهەمانە پیشان دەدەن کە لە گالاکسی Unpackedی ئەمساڵدا ئاشکرا دەکرێن، لە هەمان کاتدا بانگهێشتی کڕیاران دەکەن بۆ ئەوەی بۆ خۆیان ئەزموونی "دیوەکەی دیکە" بکەن. لە ئێستادا حەڤدە ڕیکلامی لەم جۆرە لە شوێنی جیاواز لە 13 وڵاتدا نمایش دەکرێن: لەوانە ناوچەی گانگنام، تاوەری سیئۆل و مۆڵی COEX لە سیئۆل، کۆریا، تایمز سکوێری لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، پیکادیلی سێرک لە لەندەن، شانشینی یەکگرتوو، و سێنتڕاڵ وۆرلد لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند و و تای کو لی لە شاری چێنگدو لە چین و تاوەری ڕێگای شا لە شاری جددە لە سعودیە.
بەو پێیەی ئەمساڵ گالاکسی Unpacked لە سیئۆل بەڕێوەدەچێت، ئەو کلیپەی لە 22ی تەمموزدا بڵاوکرایەوە، ڕەنگدانەوەی کەشوهەوای زیندوو و خێرا و پڕ لە قەرەباڵغی ناوچەی گانگنام و مۆڵی COEX و تاوەری سیئۆلە، وەک یەکێک لە دیارترین شوێنەکانی پایتەخت. هەروەها لە ڤیدیۆکەدا کەشوهەوای زۆرێک لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان وێنا دەکات کە تایبەتمەندییە ناوازەکانی هەر شوێنێک نیشان دەدات.

گەشتی گالاکسی Unpacked
مۆبایلی گالاکسی Unpackedیەکەم جار لە لاس ڤێگاس دەرکەوت کاتێک سامسۆنگ بەشداری لە چاپی 2010ی CTIA Wireless کرد کە گەورەترین کۆنفرانسی پیشەسازی پەیوەندییەکانی ئەمریکای باکوورە. لەم چالاکییەدا کۆمپانیاکە دیدگای خۆی بۆ داهاتووی پیشەسازی مۆبایل خستەڕوو، هەروەها پەردەی لەسەر مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی S لادا و ئەوەش سەرەتای گەشتی سامسۆنگ بوو بۆ پێشەنگی لە بواری داهێنانی مۆبایلدا.
دوابەدوای ئەم چالاکیە، گالاکسی Unpacked گەیشتە بۆ شارەکانی جیهان: گالاکسی S2 لە بەرشەلۆنەی ئیسپانیا نمایشکرا، گالاکسی S3 لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا نمایشکرا، گالاکسی نۆت لە بەرلینی ئەڵمانیا نمایشکرا و پۆلێکی نوێ لە ئامێرە مۆبایلەکان بە ئامێری گالاکسی Fold لە سانفرانسیسکۆ لە ئەمریکا دروستکرا. دوای هەموو ئەم وێستگانە، چالاکی داهاتوو لە شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریا بەڕێوەدەچێت.

Top