ئۆپەراسیۆنێک لە دژی کەسانی پەیوەندیدار بە گروپی تیرۆریستی فتوە لە ئازەربایجان

ئۆپەراسیۆنێک لە دژی کەسانی پەیوەندیدار بە گروپی تیرۆریستی فتوە لە ئازەربایجان

 

 

لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دژی کەسانی پەیوەندیدار بە گروپی تیرۆریستی فتوە لە ئازەربایجان، شەش کەس کە یەکێکیان سەرکردەی پارتێکی سیاسی بوو، دەستگیرکران.

وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی كەلە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە پێیان دراوە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی کەسانی پەیوەندیدار بە گروپی تیرۆریستی فتوە لە ئازەربایجان ڕێکخستووە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: كە لەم ئۆپەراسیۆنەدا 5 کەس دەستگیرکراون، یەکێکیان شایەتی ئەوەی داوە کە پەیوەندی لەگەڵ قەباد عەبادئۆغڵو، سەرۆکی بزووتنەوەی دیموکراسی و خۆشگوزەرانی ئازەربایجان هەبووە.

هەروەها ڕاگەیەندرا، کە چەند بەڵگەنامەیەكی گرنگ لە نووسینگەی عەبادئۆغڵو دۆزراونەتەوە و عەبادئۆغلویش دەستگیر کراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top