بەیەکەوەژیان بەشێک لە کەلتوری ژیان لە کوردستان،

بەیەکەوەژیان بەشێک لە کەلتوری ژیان لە کوردستان،


یەکێک لە سيما گەش وجوانەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە.
لەگەل ئەوەی لە كوردستان تێكه‌ڵه‌یه‌كی کۆمەڵایەتی ھەیە ،چەندین پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبی تێدا ده‌ژین ‌،كه‌چی بویتە نیشتیمانی سه‌رجه‌م پێکھاتەکان .ھەمووان پێڕه‌وی ئه‌و به‌ها پیرۆزانه‌ین كه‌ هه‌موو ئاینه‌كان له‌ كوردستاندا به‌ ئازادی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین، خوداپه‌رستی به‌ هه‌موو جۆرێك و له‌ هه‌موو ئاینێكه‌وه‌ رێی پێ دراوه‌.بۆیە پێکەوەژیان بوویتە بەشێک لە کەلتوری ژیان لە کوردستاندا،کەئەمەش پەیامی خۆشەویستی وتەبایی سەرجەم ئایینەکانە بۆمرۆڤەکان ...
جەنابی بارزانی نەمر لەشۆرشی ئەیلوولی مەزن ،پیرەوکارانی ھەموو ئایین وئایینزاکانی کوردستانی کۆکردەوە،بەکردار شۆرشی ئەیلوولی کردەشۆرشی ھەموونەتەوەئایین ومەزھەبێک بەبێ جیاوازی،بەردەوام بەرگری و پارێزگاری لە مافەکانیان دەکرد و،لەدوایشدا سەرۆک مسعود بارزانی لەسۆنگەی بروا بوون بەبەیەکەوەژیان ورێزگرتن لە پیرۆزییە ئاینییەکان بە گوفتار و کردار و بیرکردنەوەکانی کاری کردوە لە پێناو برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و قووڵکردنەوەی فەرهەنگی لێبوردەیی.ئەمەش وایکردوەلەهه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و ئایین و ئاینزاكان به‌ ئازادی بژ‌ین و ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن ...
ناکرێت باس لەبوون وبەشداری پێکهاتەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەکەین ،چۆن بەشدارییەکی کارایان لە پرۆسەی سیاسیی نێو حکوومەت و بڕیارە سیاسییەکان و پەرلەماندا هەیە و ئەمەش خۆی لە خۆیدا گرنگیدانە بە پیکهاتەکان، لەم کابینەیەدا بۆیەکەم جارە وەزارەتێکی تایبەت بە پێکهاتەکان ھاتەکایەوە.
لەپەراوێزی جێهێشتنی بەغدالەلایەن کاردیناڵ لویس روفایل ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان ھاتنەوەی بۆ هەرێمی کوردستان ، رووداوێکی گرنگ وپر بایەخە سەڵماندی لەکوردستان ماف وئازادی بۆھەمووھاووڵاتیان لەھەرئایین ونەتەوەیەک بێت پارێزراوە ،ئەمەش لەڕۆژهەڵاتی ناڤیندا گرنگی خۆی دەبێت تا بەبایەخەوە لە گرینگیدانی ھەرێمی کوردستان بە پێکھاتەکان بروانن ، ھەر لەوچوارچێوەیەدا لەگەل ھاتنەوەی پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان بۆھەرێمی کوردستان ،ئەوەم بیرھاتەوە چۆن جارێكیان وەزیرى دەرەوەى ڤاتیکان به‌ سەرۆک مسعود بارزانی ده‌ڵێت: "ئێمە زانیاریى زۆرمان لەسەر رەوشى کریستیانەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان هەیە. ئێمە دەزانین ئەگەر شوێنێک هەبێت بۆ کریستیانەکان، کە بتوانن تێیدا بە ئازادى بژین، هەرێمى کوردستانە،هیوادارین لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و وڵاتانى دیکەش وەکو هەرێمى کوردستان مامەڵە لەگەڵ کریستیانەکاندا بکەن.
بەدلنیایەوەھاتنەوەی کاردیناڵ لویس روفایل ساکۆ،بۆھەرێمی کوردستان دەبێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوسەرجەم پێکھاتەکان،تاوەک ھەمیشە هه‌رێمى كوردستان ‌به‌ لانەی فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌ و يه‌كترقبووڵكردن ‌بمێنێته‌وه‌.

Top