تەقینەوەیەک مۆسکۆ ٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک مۆسکۆ ٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

 

 

سەرچاوە ئاگادارەکان لە ڕووسیا ڕایانگەیاند: کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆری ئاوی گەرم لەناو ناوەندێکی بازرگانی لە پایتەختی ئەم وڵاتە ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئەو وڵاتە ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆری ئاوی گەرم لەناو سەنتەرێكی بازرگانی ناسراو بە "وەرزەکانی ساڵ" لە ڕۆژئاوای مۆسکۆ، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ناوەندە ئاماژەپێکراوە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ڕۆژئاوای مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کراوەتەوە و ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٦٢ هەزار مەتر چوارگۆشەیە، فرۆشگای زیاتر لە ٥٠٠ براندی بازرگانی و هەروەها زیاتر لە ١٥٠ فرۆشگای براندە بەناوبانگەکانی لەخۆگرتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top