سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 20ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سێباستیان لوکۆرنوی وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی جیهان و ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا کرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەکانی داعش و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا دەکات
Top