روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK

ئه‌مڕۆ 19-7-2023 له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانمان كرد، بۆ تاووتوێكردنی پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌تایبه‌ت له پارێزگای ‌كه‌ركووك، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوڕابووین کەوا لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵویست بن بۆ پێكهێنانی یه‌ك لیستی كوردستانی، بۆ هه‌موو لایه‌كی روونده‌كه‌ینه‌وه‌ کۆبوونەوەکە تەنها بۆ بیروڕاگۆڕینەوە بوو، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌‌دا هیچ رێکەوتنێک نەکراوەو هیچ هاوپەیمانێتییەک پێکەهێنراوەو بڕیاری پێكهێنانی هیچ لیستێكیش نه‌دراوه‌.
ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK نه‌چووینه‌ته‌ ناو هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ 12 حزبی كوردستانی لیستی هاوبه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك پێكهێناوه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی و ته‌نیا چه‌واشه‌كارییه‌، هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ روونه‌ كه ‌داوامان كردووه‌ له‌ كه‌ركووك سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ پێكهاته‌كانی كه‌ركووكه‌وه‌، به‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن و بەهێزکردنی پێگەی کورد و كوردستانیه‌تی كه‌ركووك.


وتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
19ی ته‌مموزی 2023ی زایینی

Top