بەهۆی ڕووخانی دیوارێک ١١ کرێکار گیانیان لەدەستدا
پۆلیس و بەرپرسانی فریاگوزاری پاکستان ڕایانگەیاند: "لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) دوای ڕووخانی دیوارێک لە نزیک پردێک کە لە قۆناغی دروستکردندابوو لە گەڕەکی ئیسلام ئاباد، 11 کرێکار گیانیان لەدەستدا".
ئەم دیوارە لە کاتێکدا ڕووخاوە کە کرێکاران لەناو خێمەکانیان لە نزیک شوێنێکی بیناسازی جێگیر بوون.
محەممەد ئەکرەم، پۆلیسی خۆجێیی پاکستان ڕایگەیاند: ڕووخانی ئەم دیوارە لە ناوەڕاستی بارانبارینی وەرزی نزیک لە گەڕەکی گۆلێرا ڕوویداوە و تەرمی مردووەکان دەرهێنراون و گواستراونەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل