سامسۆنگ لە شاری سیئۆل میوانداری چالاکیی Galaxy Unpacked دەکات

سامسۆنگ لە شاری سیئۆل میوانداری چالاکیی Galaxy Unpacked دەکات

• کۆمپانیاکە ئامادەكارى دەکات بۆ میوانداریکردنی خولی بیست و حەوتەمینى Unpacked لە مانگی تەمموزدا لە ناوەندی كويكس لە سامسۆنگ-دۆنگ، بۆ نمایشکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و ئەزموونەکان کە جەماوەر تووشی سەرسوڕمان دەکات.
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکیس خۆی ئامادە دەکات بۆ نمایشکردنی ئامێرە چەماوەکانی نەوەی داهاتوو لە چالاکی Galaxy Unpacked کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی تەمموزی 2023 لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەبچێت. چالاکییەکەی Unpacked لە (ناوەندی كويكس لە Samseong-dong ، Gangnam)، بەڕێوەدەچێت، لە یەکتربڕینی نێوان شەقامی Teheran-ro، کە ناوەندێکە بۆ دەستپێکردنی داهێنەرانە لە ناوخۆدا، و پەرستگای بودایی Bongeunsa کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەییەکان. ئەم شوێنە ناوازەیە دەرفەتێک بۆ جیهان دەڕەخسێنێت بۆ ئەزموونکردنی ئەو تێکەڵە ناوازەیەی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو کە پێناسەی سیئۆل دەکات.
تی ئێم ڕۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی بازرگانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنی ڕایگەیاند: "پۆلی چەماوە فەلسەفەی سامسۆنگ بەرجەستە دەکات بۆ پێشکەشكردنى داهێنانی ناوازە کە سنوورەکان بەرەو داڕشتنی داهاتووی ئەزموونەکانی مۆبایل پاڵدەنێت. میوانداریکردنی چالاکی Unpacked لە سیئۆل زۆر گرنگە چونکە شارەکە بووەتە ناوەندێکی سەرهەڵدەدات بۆ داهێنان و کولتوور، هەروەها بۆ ئامێرە چەماوەکان.”
وە بۆ زیاتر لە دە ساڵە؛ بە تایبەتی، لەوەتەی یەکەم چالاکیی Unpacked ی لە مانگی ئازاری 2010 لە لاس ڤێگاس ڕێکخراوە، سامسۆنگ وەشانی یەک لە دوای یەکی چالاکییەکەی لە شارە گەورەکانی جیهان ئەنجامداوە؛ لە نیویۆرک، لەندەن، بەرلین و بەرشەلۆنە، ئەم چالاکییە سەکۆیەکی جیهانییە بۆ پەردەلادان لەسەر نوێترین داهێنانە پێشکەوتووەکان و پێناسەکردنی نوێترین ڕەوتەکانی پیشەسازی مۆبایل. وە لەگەڵ وەشانی بیست و حەوتەمی Unpacked کە لە سیئۆلدا نمایش دەکرێت، سامسۆنگ ڕێباز و ئاراستەکانی خۆی دەگۆڕێت سەبارەت بە دۆزینەوەی ئامێرە چەماوەکان؛ بەرەو گرنگیدان بە شارە کولتوورییە پێشەنگەکانی جیاواز لە سەرانسەری جیهان، کە لە نزیکەوە لەگەڵ دروشمی تایبەتی هەر بۆنەیەکدا دەگونجێت. سیئۆل ئەمساڵ بەهۆی ڕۆڵی لە کاریگەریکردن لەسەر ڕەوتە جیهانییەکان بە کولتوور و داهێنانی دینامیکی خۆی هەڵبژێردرا، لە هەمان کاتدا ڕەنگدانەوەی متمانەی بەهێزی سامسۆنگە لە پۆلی چەماوە.
لە دوای نمایشکردنی یەکەمین مۆبایلی گالاکسی فۆڵد لە ساڵی 2019، سامسۆنگ بەردەوام مۆبایلە چەماوەکانی باشتر دەکات و داهێنانەکانی لە ئەزموونی بەکاربەردا دەباتە پێشەوە. وە لەگەڵ نەوەی داهاتووی زنجیرە چەماوەکانی، کەئامێری باشتر دەگەیەنێت لەسەر بنەمای ساڵانێک لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان و وەبەرهێنان؛ سامسۆنگ ئامانجی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەرگرتنی مۆبایلە چەماوەکان زیاد بکات و خۆی وەک پێشەنگی پیشەسازیەکە و پێشەنگ لەم پۆلە مۆبایلەدا جێگیر بکات.
سیئۆل دڵی لێدانی گەشەی دینامیکی سامسۆنگە لە سەرانسەری جیهاندا، بەو پێیەی سامسۆنگ ئیلهام لە فەلسەفەی کراوەیی و دیدگای داهێنەرانەی ئەم شارە وەردەگرێت، کە لە بەرامبەردا داهاتووی کۆمپانیاکە دیاری دەکات. تەنها لە ماوەی نیو سەدەدا، سیئۆل گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، وەک ناوەندێکی زیندوو لە داهێنان و کولتووری تەکنەلۆژیدا سەریهەڵداوە و بەردەوام خۆی وەک ناوەندێکی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان ئاشکرا دەکات کە بەشدارن لە داڕشتنی داهاتوو، کە لە گەشەکردنی ڕابردوو و ڕەوتە کولتوورییە باوەکانی ئێستا باشترە.
میوانداریکردنی سیئۆل بۆ چالاکیی Unpacked؛ بە دەرفەتێکی بەنرخ بۆ نمایشکردنی تەکنەلۆژیا پێشەنگەکان و پێدانی وردەکارییەک بۆ داهاتوو بە جیهان دادەنرێت، ئەمە جگە لە پەردەلادان لەسەر نوێترین داهێنانە پێشکەوتووەکانی سامسۆنگ، و نیشاندانی پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە پاڵنانی سنوورەکان و داڕشتنی ڕێڕەوی تەکنەلۆژیا. جێگای سەرنجە کە لە ساڵی 2022دا بازاڕی کۆریا پێشەنگ بوو لە ڕووی ڕێژەی وەرگرتنی مۆبایلی چەماوە بە ڕێژەی 13.6%، بەو پێیەی گەورەترین پشکی مۆبایلە چەماوەکان لە ناردنی ساڵانەی مۆبایلە زیرەکەکان پێکدەهێنێت، ئەمەش هۆکارێکی پێشەنگە بۆبەهێزکردنی بازاڕە جیهانییەکان.

Top