بەغدا بەرەو تاکڕەوویی هەنگاو دەنێ چاوی بە هەولێر و فیدڕاڵیەت هەڵنایێ
لەکاتێکدا بڕیارە رۆژی سێشەممە 18-7-2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەداوەتی فەرمی سەردانی کۆماری ئازەربایجان بکات و لە باکۆی پایتەختی ئەوولاتەدا لەگەڵ ئیلهام عەلیێفی سەرۆکی وڵات کۆببێتەوە. هەروا بریار وایە هەر رۆژی سێشەممە 18-7-2023سباستیان لیکۆرنۆ وەزیری بەرگی فەرەنسا بەسەردانێکی فەرمی بگاتەهەولێری پایتەخت . لەنێوگەرمە گەرمی ئەو بزاڤ و جوولە گرنگانەی تڕەفیکی سیاسیی و دبلۆماسیی ئاسمانی هەولێردا ، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بەغدا هەواڵی ئەوە بڵاودەکاتەوە کەوا بۆ چەند کاژێرێک گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستانیان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانی ڕاگرتووە . بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە هەرمەبەستێکی لەپشت بێ ، هونەری و تەکنیکییش بێ بەدەر نییە لە نانەوەی نیگەرانی و پەشێوی و دڵەڕاوکێیی و بەکەم سەیرکردنی دەسەڵاتی ئاسمانی کوردستان و پێگەی فڕۆکە خانەکانی کوردستان ،بەتایبەتیش فڕۆکەخانەی هەولێری پایتەخت . بەشایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ناوچەکە وجیهانی وتەواوی وکۆمپانییا پلە یەک و موعتەبەرەکانی جیهانی فڕۆکەوانی ئەوانەی پەیوەندی راستەخۆیان لەگەڵ بەغداو هەولێر دا هەیە شایەتی ئەوحەقیقەتە دەدەن کە هەموو پرسە پەیوەندارەکانی تایبەت بە گەشت و فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە ئاستی هەرە بەرزدایە و بە ستانداری جیهانی و پرۆفیشناڵی کارەکانی ڕایدەکات ، بە پێچەوانەی فڕۆکەخانەی بەغدا هەر ئەوێ رۆژێ بۆماوەی چەندین سەعات تەزووی کارەبای لێبڕا و بووە مایەی نیگەرانی و ترس و دڵەڕاوکێیی . بۆیە هەر لە سەرەتاوە بەغدا هەمیشە چاوی بە هەولێرهەڵنەهاتووەو لەداخی پێگەو کاریگەری سیاسی و لە داخی پێگەی بەهێزی کارگێری وئابوری وئارامی و ئاساییشی هەولێرەوە تا پێی کرابێ و بۆی لوابێت لە دژایەتی کردنی کوردستان وهەولێر درێغی نەکردوە وپیلانگێرو شەرنگێزانە ئاین وئۆین و نەخشە و بەرنامەی ناوخۆی عێراقی شۆڤینی وئەجندای دەرەکی دەرهەق بە هەولێری پایتەختی کوردستان جێبەجێ کردووە . ئەوهەواڵەی کاتژمێر 10:00 ی ئەم شەو17-7-2023 ی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بەغدا، بە هەر بارێک لێکی بدەیتەوە دەچێتە نێو خانەی زنجیرە هەڵمەتە دژەکان، کە ماوەیەکە لە بەغداوە بەجۆروشێوازی جیا جیا دژی هەولێروکوردستان پیادە کرێ . جا ئەودژایەتییە لە بنمیچی دادگاکەوە یا بنمیچی پەرلەمانەوە بووبێ ، یا لە کۆڕو کۆبوونەودا بێ یا لە نێوەندی ئاینیی دا وەک لەم دواییانەداهەستی پێ دەکرێ وتاری رۆژانی هەینی نێوهەندێ لە مزگەوتەکانی ناوەراست و باشووری عێراق بەمەبەست دژی هەولێرو کوردستان دەوڕووژێندرێن . لە کاتێکدا جەماوەری گەلی عێراقیش ئەوانەی لە ناوەراست و باشوور سەردانی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن وەک چاودێران لە راستییە تێگەیشتوون کە ئەوانە هەموو نەزیرۆکن ، بەغدا کوێرایی دایێ ، وا خەریکە هەنگاو بە هەنگاو بەڕەو تاک ڕەوویی و تۆتالیتاری دەسەڵاتی ناوەندی هەنکاوە دەنێ و چاوی بە هەولێر هەڵنایێ . هەولێر 17-7-2023