ئاگادارییەك بۆ ئەوانەی سوود لە كامێرای چاودێری وەردەگرن

ئاگادارییەك بۆ ئەوانەی سوود لە كامێرای چاودێری وەردەگرن

 ئێستا كامێرای چاودێری هەر لە دوكان و ماركێت و شوێنە هەستاری و ئەمنییەكان نابیندرێ، بەڵكو زۆربەی ماڵەكانیش لەبەر دەرگای حەوشەكەیان و تەنانەت لە ژوورەكانیشیان كامێرای چاودێری دادەنێن.. گرنگ و سوودی كامێرای چاودێری ئەوە گشت لایەك دەیزانێت. بەڵام ئاگادارییەك بۆ ئەوانەی كە كامێرای چاودێری كۆنیان هەیە واتە ئەوانەی هی ساڵی 2000 هەتا 2015ن، پێویستە كامێراكانیان بگۆڕن. چونكە IP كامێراكانیان ئاشكرایە و كۆمپانیای بەرهەمهێنی كامێراكان چیتر پشتیوانی لە كامێرای كۆن ناكەن. بەشێك لە ماڵپەڕەكانی تایبەت بە كامێرای چاودێری بۆ نموونە ماڵپەڕی Insecam ئەو كامێرایانەی كردۆتەوە و بە ئاشكرا كامێراكان دەبیندرێن. نەك هی ناوچەیەكی دیاریكراو بەڵكو هی هەموو جیهانی تێدایە.. ئەگەر خۆت گومانت هەیە لە راستی و دروستی ئاگادارییەكە سەرێك لەو ماڵپەڕە بدە. تەنانەت ئەگەر كامێرای نوێشتان هەیە پێویستە پاسۆردێكی زۆر بەهێز دابنێن، وا بیرمەكەنەوە چونكە كامێرایە و پێویستی بە پاسۆردی بەهێز نییە، نەخێر ئەوانیش هەك دەكرێن و بە ئاسانی كۆنترۆڵ دەكرێن.

Top