ئەمریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن مانۆڕێکی هاوبەشی بەرگری مووشەکییان ئەنجامدا
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ڕۆژهەڵات (دەریای ژاپۆن) مانۆڕی بەرگری سێ قۆڵی مووشەکییان ئەنجامدا.
هێزی دەریایی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: لەم مانۆڕەدا، کە تیایدا کەشتییە تێکدەرەکانی "ڕۆکس یۆلگۆک یی"ی کۆریای باشوور، "جان فین"ی ئەمریکا و "جی. ئێس مایا"ی ژاپۆن بەشدارییان کردووە، قۆناغەکانی... دۆزینەوە و بەدواداچوون بۆ مووشەکی بالیستی ئەنجامدرا.
بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیەی ئاماژەی پێکراوە، ئەم مانۆڕە بە ئامانجی پەرەپێدانی سیستمی "بەرامبەر بەهێز" و بەهێزکردنی هەماهەنگی سێ قۆڵی بەرامبەر بە زیادبوونی هەڕەشە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی کۆریای باکوور بەڕێوەدەچێت.
لە ١٢ی تەمموزدا کۆریای باکوور ڕایگەیاند: کە مووشەکێکی بالیستیکی بە ناوی « هواسۆنگ-١٨ » تاقیکردۆتەوە.
هەروەها کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور سەرپەرشتی هەڵدانی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی ئەو وڵاتەی بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل