بەهۆی تەقینەوەیەک لە سۆماڵ ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

ڕوودانی دوو تەقینەوە لە پایتەختی سۆماڵ بووە هۆی گیانلەدەستدانی 4 کەس کە یەکێکیان جێگری پێشووی پارێزگاری "شەبلی سێفلی" بوو.
دوو تەقینەوە لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
یەکەم تەقینەوە لە نزیک بارەگای وەزارەتی بەرگری سۆماڵ ڕوویداوە، کە هێرشێکی خۆکوژی بووە و ٣ کوژراو و ٥ برینداری لێکەوتووەتەوە.
تەقینەوەی دووەمیش لەلایەن خۆکوژێکەوە ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبێلەکەی هەڵگری عەبدی ئەحمەد جێگری پێشووی کاروباری ئەمنی قایمقامی دەڤەری شەبلی خوارووی کردۆتە ئامانج و کوژراوە.
میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە: كە گروپی تیرۆریستی ئەلشەبابی سۆماڵی ئەم تەقینەوەیان ئەنجامداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل