*سکرتێرى گشتیى YNDK لەگەڵ ئەمیندارى گشتیى پارتى ئیئتیلافى نیشتیمانى ئوردەن کۆدەبێتەوە*

*سکرتێرى گشتیى YNDK لەگەڵ ئەمیندارى گشتیى پارتى ئیئتیلافى نیشتیمانى ئوردەن کۆدەبێتەوە*

  ئێوارەى ڕۆژى 12 / 7 / 2023، سکرتێرى گشتیى YNDK لەگەڵ ئەمیندارى گشتیى پارتى ئیئتیلافى نیشتیمانى ئوردەن کۆبۆوەو لە دیدارێکى دۆستانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى ناوچەکە و پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.

  ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە عەمانى پایتەختى ئوردەن لەلایەن بەڕێز پارێزەر د. مستەفا عەماوى ئەمیندارى گشتیى پارتى ئیئتیلافى نیشتمانى ئوردەن میواندارى کراو، لە بارەگاى سەرەکى پارتى ناوبراو لەلایەن بەڕێزیان و بەڕێزان (پارێزەر حوسێن عەمووش و د. راکز خەلایلە و د. محەممەد تەرمان ئەلئەزایدە و د. عەلى جبوور ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى پارتى ئیئتیلافى نیشتمانى ئوردەن) بەگەرمی پێشوازی كران، لە سەرەتادا ئەمیندارى گشتیى پارتى ئیئتیلافى نیشتمانى ئوردەن بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسیى پارتەکەیانەوە بەخێرهاتنى سکرتێرى گشتیى YNDK کرد، لەلایەن خۆیەوە سکرتێرى گشتیى YNDK سوپاسى ئەو میواندارى و پێشوازیکردنەى کردن و، هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، لە دیدارێکى دۆستانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچەکە کردو، هەردوولا جەختیان لەوە کردووە کەوا پێویستە هێزو لایەنە سیاسییەکانى ناوچەکە تێگەیشتنێکى هاوبەشیان هەبێت سەبارەت بە رەوشى سیاسى ناوچەکەو ئەو رووداوانەى کەوا لەسەر ئاستى ناوچەکەدا روودەدەن، هەر لە دیدارەکەدا باسیان لە چەند پرسێکى گرنگ بۆ پێشخستنى پەیوەندى نێوان هەردوو گەلى ئوردەن و کوردستان کرد.

 لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو بیناکردنى پەیوەندییەکى دروست لە نێوان هەردوو لا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونى یەکتر لە کارى حزبیدا .

Top