گرفتی دارایی رێگر بوو لە سەركەوتنی یانەی كفری
گرفتی دارایی رێگر بوو لە سەركەوتنی یانەی كفری
ساڵانی ڕابردوو یانەی كفری لە دەڤەری گەرمیان یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولەكانی كوردستان بوو، هەموو ساڵ شەڕی بە دەستهێنانی سەركەوتنی دەكرد لە خولەكان، بەڵام ئەم وەرزە یانەكە بە ئامانجی سەركەوتنەوە لە خولی پلە دووەوە بۆ خولی پلە یەكی كوردستان هەنگاوی نا بوو، بەڵام گرفتە داراییەكان رێگەی نەدا تیپەكە سەركەوتوو بێت، لەبارەی هۆكاری سەرنەكەوتنی تیپەكە و گرفتەكانیش سەلاح نوری كاپتنی یانەی كفری بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: گرفتی سەرەكی هەموو یانەیەك سەرەتا داراییە دوایی ئەوە كێشەكانی تر دێن ئەوانیش بریتین لە كێشەی نێوخۆیی و نەمانی متمانە لە نێوان سێكتەرەكانی وەرزش لەم شارە، هەروەها نەمانی كەسانی دڵسۆز وەكو پێویست، لە درێژەی قسەكانیش كاپتنی یانەكە گوتیشی" جاران كە دەیانگوت یانەی كفری هەمووی دەیانگووت یانەی دایك هەموومان بەیەك دل دەجەنگاین لە پێناو یانەكە، هەر چەندە من ئەمساڵ بە هۆی پێكانەوە نەمتوانی بەشداربن، گوتیشی" یانەی كفری ئەمساڵ جیاواز بووسەرجەم یاریزانەكان و دەستەی هونەری بێ بەرامبەر یارییان دەكرد یەك فلسیشیان وەرنەگرتووە، تەنانەت ئیدارەی شارەكەش پشتگیری یانەكە ناكەن، هۆكاری سەرەكی كە تیپكە نەیتوانی سەربكەوێت بریتی بوون لە نەبوونی یاریزانی سوپەر و نەبوونی پارە، بەهیوای ئەوەم هەموو لایەك پشتگیری تیپەكە بكەن و هەوڵ بدەن تیپەكە سەربەخەنەوە بۆ وەرزی داهاتوو هەوڵی باشتر بدرێت و پشتگیری زیاتری یانەكە بكرێت بۆ ئەوەی یانەی كفری بچێتەوە نێو ریزی یانە گەورەكانی كوردستان.
كارزان كانەبی