لە هەولێر بناخەی دروست كردنی یاریزانی باسكە بنیات دەنرێ

لە هەولێر بناخەی دروست كردنی یاریزانی باسكە بنیات دەنرێ

لە هەولێر بناخەی دروست كردنی یاریزانی باسكە بنیات دەنرێ
لە هەولێری پایتەختی كوردستان ئەكادیمیای ستاركیدسی باسكتبۆڵ بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی باسی باسكە لە تەمەنی 6 ساڵ بۆ 18 ساڵ دروست كراوە و ڕۆژانە مەشقەكانیان ئەنجام دەدەن، ئامانج لەم ئەكادیمیایە دروست كردن و بنیاتنانی بناخەی پێگەیاندنی یاریزانانی یاسی باسكەیە بۆ شاری هەولێر، لەم ئەكادیمیایە محەمەد عەبدولخالق یاریزانی باسكەی هەڵبژاردەی عێراق سەرپەرشتی ئەكادیمیاكە دەكات، لە بارەی دروست كردنی ئەو ئەكادیمیایەش محەمەد عەبدولخالق ڕاهێنەری ئەكادیمیای ستاركیدس بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئامانجمان ئەوەیە بتوانین یاریزان بە ڕاستی و دروستی دروست بكەین و بناخەیەكی باشیان بۆ دابنێن، حەز دەكەم لە هەموو مالێك یاریزانی باسكەی باش دروست بكەین، هەروەها بتوانین خۆشەویستی ئەم یارییە لەلایان دروست بكەین و سوودمەند بن لەلایەنی ماددی و مەعەنەوی و تەندروستی، گوتیشی" لە ئێستادا زۆر دڵخۆشم كە خانەوادەكان بەم شێوەیە ڕوویان لەم ئەكادیمیایە كردوە، جگە لەوەش لە كاتی ئەنجامدانی یەكە مەشقیەكانیش دێنە دیار منداڵەكانیان ئەوەش چێژی زۆری بە ئێمە بەخشیەوە وەكوڕاهێنەر كە پاڵپشتی و پشتگیری زۆرە بۆ ئەكادیمیاكە، هەوەرها پلانی باشمان داناوە لە داهاتوو كاری باشتر و گەورەتر ئەنجام بدەین، دەمانەوێ ئەم یاریزانانە لەسەر شێوازی ئەوروپی دورست بكەین و هەوڵ بدەین لە رێگەی تەنكەلۆژیایی سەركەم ئاشنایان بكەین بە سەرجەم رێسا و یاساكانی یاری باسكە و هەوڵبدەین لە داهاتوودا بیان بەینە دەرەوەی هەرێمیش و ژیانێكی پیشەگەریشیان بۆ تەرخان بكەین. لە رێگەی ئەم ئەكادیمیایەش یاری باسكە جارێكی تر لە هەولێری پایتەختی كوردستان دەچێتە قۆناخێكی باشتر و بەرەووپێشچوونی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێ.
كارزان كانەبی

Top