پاڵەوانانی ووڵاتان لە كوردستان بوون

پاڵەوانانی ووڵاتان لە كوردستان بوون

پاڵەوانانی ووڵاتان لە كوردستان بوون
لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان و رێكخراوی كوبو بەبەشداری هەریەك لە ووڵاتانی ئێراق وئێران و توركیا و سوریا و كوردستان پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی یاری هونەرەبەرگرییەكان بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتییە 85 كوڕ و كچە یاریزانانی هەڵبژاردە بەشداربووەكان كێبڕكێیان دەكرد لە سەر بەدەستهێنانی مەدالیاكانی پاڵەوانێتییەكە، یاریزانانی هەڵبژاردەكانیش توانیان ئاستێكی بەرزی هونەری ئەم یارییە پێشكەش بكەن،یارییەكانیش بە شێوازی سێمی كۆنتاكت و فول كۆنتاكت بەرێوەچوون، لە ئاستی سێمی كۆنتاكت هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئێران و عێراق وكوردستان پلەكانی یەكەم تا سێمەیان بەدەست هێنا، لە ئاستی فول كۆنتاكتیش هەریەك لە هەڵبژاردەكانی عێراق و كوردستان و ئێران پلەكانی یەكەم تا سێیەم بەدەستهێنا، لە بارەی ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەكەش لە هەولێری پایتەختی كوردستان بەشداربووان بۆ گۆڤاری گوڵان قسەی خۆیان هەبوو.
ڕاپۆرت: كارزان كانەبی

لەبارەی رێكخستنی ئەم پاڵەوانێتیە فرشید عیسا سەرۆكی فیدراسیۆنی جیهانی كوبو بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە مەبەستمان لێك نزیك كردنەوەی هەڵبژاردەكانی دراوسێ بوو لە شاری هەولێر،هەنگاوێك بوو بۆ دەستپێكێكی باش و بونیادنەر كە پاڵەوانێتی باشترفراونتر بەرێوەببەین لە داهاتوو، ئاستی پاڵەوانێتییەكەش زۆر باش بوو، یاریزانانی بەشدار بوو كێبڕكێ باشیان كرد لە سەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوە، 85یاریزانی كوڕو كچ لە سەر هەشت كێشی ئۆڵۆمپی شەڕی ئەنجامی شایستەیەیان دەكرد، هەوڵیش دەدەین لە داهاتوودا كاری باشتر ئەنجام بدەین.
ئەندازیار بورهان سابیر سكرتێری یانەی وەرزشی جیهان گوتی: ئێمە تەنیا هاوكاری و سەرپەرشتی ئەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەمان كرد، ئامانجمان نزیك كردنەوەی پاڵەوانانی كوردستان و ووڵاتانی دراوسێ بوو لە هەولێری پایتەخت، ئاستی پاڵەوانێتیەكەش زۆر بەرز بوو، هەوڵدەدەین لە داهاتوو كاری باشتر و خزمەتی زیاتر وەرزشیی بكەین لە هەرێمی كوردستان، كوڕ و كچە یاریزانانی هەڵبژاردەكانیش دڵخۆشبوون بە ئەنجامدانی ئەم جۆڕە فیستیڤاڵ و پاڵەوانێتییانە.
هیوا پیری سەرپەرشتیاری پیاوانی كیوك شكی میللی ئێرانی لە بارەی رێكخستنی پاڵەوانێتییەكەش بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: بەشداری كردنمان لەم پاڵەوانێتیەكارێكی باشبوو بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ دۆستایەتی و ئاشنایەتی دروست بكەین، لە پاڵەوانێتیەكەش گرفت هەبووە، بەڵام بە شێوەیەكی زۆر نەبووە، ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش كاریگەری خۆی دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو پڕۆژەی فراوانی تری وەرزشیی ئەنجام بدەین لە شارەكانی تر، ئەم نزیكبوونەوەی ووڵاتانی دروسێ بە كارێكی زۆر باشی دەزانن بۆ یاریزانانیش، ئاستی پاڵەوانێتیەكەش زۆر باشبوو.
ئیلاهام نەزەری سەرپەرشتیاری خانمانی ئێرانی ئەویش بۆ گۆڤاری گوڵان قسەی خۆی هەبوو و گوتی: ئاستی پاڵەوانێتیەكە زۆر باش بوو، بەتایبەتی كە ئەم یاریزانانەی تیپە بەشداربووەكان توانیان كێبڕكێ باش بكەن لەسەر بەدەست هێنان و بردنەوەی مەدالیای پاڵەوانێتیەكە، وە خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین كە ئەم پاڵەوانێتیەش لێكتر نزیك بوونەوەی یاریزانانی ووڵاتانی دراوسێ بووە و هیوادارین ئەم جۆرە پاڵەوانێتیانە بەردەوام بێت.
عەبدول سەمەدلەتیف ناوبژیوان و سەرپەرشتیار یارییەكان لە هەڵبژاردەی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: فێستیڤالێكی جوان بوو بۆ كوردستان ژمارەیەك یاریزانانی زۆر بەتوانا بەشداربوون، كردنەوەی ئەم جۆرە چاڵاكییانە زۆر گرنگە بۆ كوردستان و بەشداری كردنێكی باش بوو، ئاستی پاڵەوانێتیەكەش وەكو پێویست بوو، هەتا بكرێ ئەم جۆرە پاڵەوانێتی و ڤێستیڤالانە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی هەم ئاستی یارییەكە بەرەووپێشبچێت و هەمیش بتوانین زیاتر گرنگی بەتواناكانی خۆمان و یاریزانانی خۆمان بدەین، هەتا پاڵەوانێتی زیاتر بێت ئاستی ئەم یارییە زیاتر بەرەووپێشتر دەچێت، كوڕ و كچە یاریزانانی كوردستانیش زیاتر دەتوانن كێبڕكێ بكەن لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوو لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە بەشداربن، ئەمە دەستپێكێكی زۆر باش بوو.
فریشتە دانا یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەنجامدانی ئەم جۆرە پاڵەوانێتیانە كارێكی زۆر باشە و ڕكابەری زۆر باش لە نێوان یاریزانە بەشداربووەكان هەبوو، منیش وەكو كچە كوردێك توانیم پلەی یەكەم لە كێشی خۆم بەدەست بهێنم، هیوادارم ئەنجامدانی ئەم جۆرە چاڵاكییانە بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر بەشداری چاڵاكییەكان بكەین و ئەنجامی گەورەتر بەدەست بهێنین، بە شێوەیەكی گشتی ئاستی پاڵەوانێتیەكەش زۆر باش بوو، كچە یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستانیش جێگای دەستیان دیار بوو و توانیشمان كێبڕكێ بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بكەین.

 

Top