16 كورد لە خولێكی راهێنەراندا نازناوی نێودەوڵەتیان بەدەست هێنا

16 كورد لە خولێكی راهێنەراندا نازناوی نێودەوڵەتیان بەدەست هێنا

16 كورد لە خولێكی راهێنەراندا نازناوی نێودەوڵەتیان بەدەست هێنا
لە شاری هەولێر پایتەختی كوردستان خولێكی راهێنەرانی نێودەوڵەتی بە بەشداری 5 وڵات (عێراق و ئێران و سوریا و سەڵتەنەی عومان و هۆڵەندا) بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو، ئەم خوڵە ئەكادیمیای یەكێتی شەترەنجی ئاسیا لقی هەولێر ئەنجامی دابوو بە سەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی عێراق و بە چاودێری (ئومێد خۆشناو) پارێزگای هەولێر.
ئەم خولە لە رۆژی 10/ 5 بە ئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراق و جێگری بەڕێوەبەری گشتی وەرزش وئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان و سەرۆك و جێگری نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆلۆمپی لقی هەولێر و سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی كوردستان و سەرۆك و دەستەی كارگێڕی یانەی شەترەنجی خازاد و پۆلێك لە وەرزش دۆستان و شەترەنجزانان، كرایەوە.
لەم خولەدا 40 بەشداربوو بۆ ماوەی 3 رۆژ وانەی تیۆری و پراكتیكییان ورەگرت كە 16 یان كورد بوون ( 12 لە هەولێر و 2 لە سلێمانی و 1 لە دهۆك و 1 لە رۆژهەڵات) لە كۆتایی خولەكەدا تاقیكردنەوە بۆ بەشداربووان كرا كە پرسیارەكان لە لایان یەكێتی شەترەنجی جیهانی (FIDE) داندرابووو راستەوخۆ لە رێگای ئەنتەرنێتەوە وڵام بۆ لایانی پەیوەندیدار دەناردرا كە لێژنەی راهێنەرانی نێو دەوڵەتی بوو لە “FIDE”.
دوای هەڵسەنگاندنی وەڵامەكان هەر 40 یاریزان نازناوی راهێنەری نێودەوڵەتیان وەرگرت بە ناونیشانی جیاواز ( 3 نازناوی FT و 11 نازناوی FI و 17 نازناوی NI و 9 نازناوی DI) . لە خولەدا 16 بەشداربووە كوردەكە پلەی زۆر باشیان بەدەستهێنا و رۆڵی بەرچاویان هەبوو لە بەڕێوەبردن و بەشداری خولەكەدا، كە چاوەڕوان دەكرێت كاریگەرییان لەسەر فێركردن و بەرزكردنەوەی ئاستی شەترەنج بە شێوەیەكی ئەكادیمی و زانستی لە كوردستاندا هەبێت.
شایانی ئاماژەیە كە دوو وانەبێژی نێودەوڵەتی خولەكەیان بەڕیوەدەبرد بە ناوەكانی:
1- راهێنەری ئێرانی خاوەنی نازناوی GM
GM. AMIRRAEZA
2- راهێنەری ئەرمینی خاوەن نازناوی IM
IM. MAMVEL AVETISGAN

Top