چوار ساڵ ئاوەدانی

چوار ساڵ ئاوەدانی

تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی
هەر وەک دەبینین کەوا کاک مەسرور لە ڕۆژی ئاهەنگی سوێند خواردن و دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمەوە لە ووتاری موژدە بەخشەکەی دا، بەڵێنی ئەوەی دا کە پرۆسەی چاکسازی هەموو جومگەکانی حکومەتی هەرێم بگرێتەوەو هەر لەگەڵ دەسبەکاربونی دا هەنگاوی کرداری بۆ بهاوێت بە هاوکاری کابینە بەڕێزەکەیان، وەک دەبینین کە لە ئێستادا بە هەنگاوی کرداری دەسی پێ کردوە، هەرچەندە چاکسازی دوای ئەو هەموو گەندەڵیە هەروا سوک و ئاسان نیە، لەبەر ئەوەی سەرۆکی کابینەی نۆیەم هەر لە گەڵ دەس بەکاربونی دا، هاتۆتە سەر حکومەتێکی وێرانەو قەرزارو دوای شەڕی وێرانکەری داعش، کە ئەمە هەروا سانا نیە، کە بتوانێ بڕیاری ئازایانەی لەو جۆرە بۆ چاکسازی بدات، کە بێ گومان ئەو هەڵوێستە کەسی ئازاو لەخوبردو بوێرو کورد پەروەری دەوێت، چونکە کاتێ قسە لەسەر کێشەکانی ڕابردوی کابینەکانی پێشووتر دەکەین ئاسان نیە کەسێکی وەک کاک مەسروور قۆڵی لێ هەڵبماڵێت و بڕیاری ئەوە بدات، کە هەموو ئەو ئاستەنگانەی پێشوو لە سەر ڕێگای چاکسازی بوون تێپەڕێنێت و سێکتەرەکانی حکومەت بخاتەوە جوڵە، هەر وەک ئێستا بوێرانە هەنگاوی بۆ ناوە.

Top