بەهۆی لافاوەوە لە نیویۆرک کەسێک گیانی لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، بە وتەی ئاژانسی کەشناسی ئەم وڵاتە لە بەشێکی دۆڵی هادسۆن لە نیویۆرک لە هەر مەتر چوارگۆشەیەکدا ١٣٠ بۆ ٢٠٠ کیلۆگرام باران باریوە.
بەرپرسان ڕایانگەیاند: کە بەشێک لە شەقامەکانی ویلایەتەکە بەهۆی بارانبارینەوە ژێرئاوکەوتوون و تیمەكانی فریاكەوتن لەهەوڵەکان بەردەوامن بۆدەرهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر ڕێگاکە گیریان خواردووە.
هەروەها باران بارینەکە بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە ئەکادیمیای سەربازی " وێست پوینت " لە ناوچەی ئۆرنج کانتی.
پارێزگاری نیویۆرک، ڕایگەیاند: كەباری نائاسایی لە شارەکانی ئۆرنج و ئەنتاریۆ لە ناوچەی ئۆرنج کانتی ڕاگەیەندراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل