هەنگاوی نۆیەم، هەنگاوی ڕاشکاوی و متمانە دروست کردنەوە

هەنگاوی نۆیەم، هەنگاوی ڕاشکاوی و متمانە دروست کردنەوە

یەکێک لە گرنگترین ئەو خاڵانەی، بووە کۆڵەکەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، هەروەها کارنامە و ستراتیژیەتی کارکردنی، ئەو کابینەیەی حکومەت نەبووە تەواوکاری یان درێژکراوەی کابینەکانی دیکە، بەڵکو پچڕانێکی دروست کرد، پچڕانێک بۆ چاککردنەوە و راستەڕێ کردنەوەی هەموو ئەو کێماسیانەی ڕویانداوە، بە تایبەتی گەندەڵی و بە حیزبی کردنی کۆمەڵگە و دابەشبوونی دەسەڵات و گچکە کردنەوەیان لە بەرژەوەندی چەند کەس و گروپێکدا.
کەو ئەو قسانە دەکەین و ئەو بۆچوونانە دەردەبڕین، بە مانای هێرشکردنە سەر کابینەکانی دیکە نیە و بە مەبەستی شکاندن و لێ کەمکردنەوە یان نا دیدەگرتنی کار و خەبات و ماندووبوونی کابینەکانی دیکە نیە، بەڵکو لەیەک جودا کردنەوەی ئەو قۆناغەی حوکمڕانیە لەگەڵ قۆناغەکانی دیکەی پێشی خۆی، کە تێپەڕاندنی سەختییەکان و دەستنیشان کردنی کێماسیەکان و کارکردن بۆ چاکردنیان، لە ڕێگای ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، ڕێڕەوە تەندروستەکەیە کە مەسرور بارزانی هەڵیبژارد، بڕیاری دا شان بداتە بەر ئەو ئەرکە گەورەیە، دوای چوار ساڵ لە کار کردن و ئەوە سەلمێندرا، کە بەبێ پەیڕەوکردن و جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت، کە هێلە گشتیەکانی خۆی لە دونیابینی و تێگەیشتن و ڕامانی مەسرور بارزانی بۆ حوکمڕانی و بەڕێوەبردن دەبینێتەوە، قەوارەی دەستوری کوردستان لە مەترسی دوور ناکەوێتەوە و هەموو کات داگیرکەر و دوژمنان دەتوانن، کار بۆ بێهێزکردن و کاڵکردنەوەی مافەکانی بکەن.
مەسرور بارزانی لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە وەک سەرۆکی حکومەت، کاری بۆ ئەوە کردووە، کە قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان، وەک یەک جوگرافیا و یەک پێناسە و یەک ئامانج و کارنامە بە بەهێزی بمێنێتەوە، ئەوەش لە ڕێگای بەهێزکردنی دامەزراوە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانە، کە خۆی لە دامەزراوە فەرمیەکان دەبینێتەوە، ئەوەشیان بە سڕینەوەی تەواوەتی نیشانەکانی دوو ئیدارەیی، کە هەبوونی یەک هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس خاڵە هەرە بەهێزەکەیەتی، پرسێکی دیکەی گرنگیش پرسی چاکسازی و سنووردانان بۆ گەندەلییە، کە بە مکوڕبوونی مەسرور بارزانی، ڕەشنووسی یاسای چاکسازی تەواو کرا، لەلایەن پەڕلەمانی کوردستانەوە پەسند کرا، وێڕای هەبوونی دژایەتیەکی زۆر و هەوڵدان بۆ لەباربردنی بەڵام حکومەت، ئەو یاساییەی خستە واری جێبەجێکردنەوە.
لەگەڵ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەموو قەیران و ئاستەنگیانەی، کە بەرۆکی کارەکانی حکومەتیان گرتبوو، لە تەشەنەکردنی پەتای کۆڕۆنا و دروست کردنی قەیرانە ناوخۆییەکان بە مەبەستی دژایەتی کردنی حکومەت، هەروەها فشارە دەرەکییەکان چ لە بەغدا یان هێزە ئیقلیمییەکان، بەڵام سەرۆک وەزیران بە ڕاگەیاندنی دەیان پڕۆژەی ستراتیژی، لە هەموو سێکتەرەکانی ژیانی و ژیارییدا، توانی کابینەکەی بە بەهێزی بهێڵێتەوە و ئەو دروشمەی کە لە رۆژی سوێند خواردن ڕایگەیاند، کە "هاوڵاتی چەقی گرنگیدانی حکومەت دەبێت" دوای چوار ساڵ ئەو دروشمە، بۆتە کردار و زۆرینەی کار و پڕۆژەکانی حکومەتی گرتۆتەوە و خەڵک ئەو گەواهیە بۆ حکومەت و سەرۆکەکەی دەدات، کە خزمەتکردنی خەڵک و ئاوەدانکردنەوەی وڵات ئەرکە و لەو ئەرکەشدا سەرکەوتوو بووە.

حسیبە سعید گەردی
۱۰ـی تەمموزی ۲

Top