ئێران لەنێوان دەستەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی و خومەینیدا؟ ئێرانی دوای ڕژێمی شا چۆن دروست بوو؟

ئێران لەنێوان دەستەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی و خومەینیدا؟ ئێرانی دوای ڕژێمی شا چۆن دروست بوو؟


ڕۆژانێک لەناوچەکە ئێران بەتەواوی بوبوە پیاوی ڕۆژ ئاوا ، بەتایبەت لەسەردەمی بنەماڵەی پەهلەوی، محمد ڕەزا شا کەلەپاش باوکی لەساڵی (١٩٤١) هاتە سەر حوکم هەمان سیاسەت و بۆچونی پیادە دەکرد، ئێران پیاوی ڕۆژ ئاوا بوو تەنانەت وڵاتانی چوار دەور ناویان نابوو پۆلیسی چاودێر بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، تاکو (١٩٧٩) خۆری ئازادی محمد ڕەزا شا بەرەو ئاوابوون چوو، تاکی ئێرانی لەکاتی دەستەڵاتی ڕەزا شاو محمدی کوڕی لەو پەنجاو سێ ساڵەی حوکم، گەلانی ئێران ئازادیەکی ڕەهایان پێدرابوو، هەرچی دەکەن بیکەن بەڵام دژی ڕژێمی شاهەنشاهی نەبن، محمد ڕەزا شا پەهلەوی بۆی دەرکەوت چەوساندنەوە و ستەم گەلی زۆر توڕە کردوە، بۆیە بیری لەوە دەکردەوە سیستەمی دەستەڵات لە پاشایەتی بگۆڕێت بۆ سیستەمی دیموکراسی و کرانەوە، چونکە زۆر ڕێگای دیکەیان تاقی کردبویەوە ، ڕژێمی شا بایەخ و گرنگی بۆ فارسەکان هەبوو نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانی دیکەی فەرامۆش کردبوو، ئەم سەرکوت کردنە گەلی ئێرانی وەک و بۆمبێکی قورمیش کراو سازو ئامادە کردبوو بۆ تەقینەوە، لەو قۆناغەدا حزبی (تودەی) ئێرانی کە فکرەی چەپ ڕەوی پیادە دەکرد، یەکێک بوو لەناو خۆی ئێران گەشەو چالاکی بەرچاویان هەبوو، کاتێک ئەمەریکا بەڕاستی ئەمەی زانی مەترسی زۆری بۆ پەیدابوو، چونکە دەیان زانی گەلی ئێران خۆشیان بە ڕژێمی شا نایەت و هەر دەرفەتێک بێتە پێش دەیقۆزنەوە، ئەمریکا هەوڵی دا دەستەڵاتی شا ڕازی بکات ئازادی بیروڕا پیادە بکات، چاکسازی بکات گرنگی بە مافی مرۆڤ بدات، بۆ ئەو مەبەستە چندین زیندانی ئازاد کرد، بەڵام نەبووە هۆی دامرکاندنەوەی توڕەیی گەل، ئێرانیەکان سوربوون لەسەر ئەوەی ڕژێمی شاهەنشاهی بڕوخێنن، چونکە ناڕەزایەتی هەموو لایەکی تەنی بوو، دیاربوو جۆرە گومڕایی و لەخۆ بایبونێک سەری هەڵدابوو لەناخی دەستەڵاتی محمد ڕەزا شا لە ئەنجامی ئەو گرنگی پێدانەی ڕۆژئاوا بە بنەماڵەی پەهلەوی، ڕۆژئاواییەکان نیگەرانی و ترسی ئەوەیان بوو لە گۆڕانکاریەکاندا دەستەڵات بکەوێتە دەست چەپ ڕەوەکان، بەمەش تەواوی بەرژەوەندیەکانی ڕۆژئاوا ئەکەونە بەردەم مەترسی زیاتر، چونکە چەپەکان ڕاستەو خۆ لەلایەن ڕۆژهەڵاتەوە پشتیوانی دەکرێن، ئیسلامیەکان و چینی کرێکار و چەپەکان و ئازادی خوازان یەکیان گرتبوو، بلۆکی ڕۆژئاوا بیریان لە جێگرەوەی شا دەکردەوە بە جۆرێک بتوانن دەستی ڕۆژهەڵات ببڕن و بەربەستێکی بۆ دابنێن، لەو قۆناغانەدا خومەینی ساڵانێک بوو هاتبووە عێراق، دواتر چوبووە فەرەنسا سەرەتا باسی لە گۆڕانکاری ڕیشەیی دەکرد بۆ ئازاد کردنی گەلی ئێران، ڕۆژ ئاواش ڕێک کەوتبوون لەگەڵ خومەینی، ئێران هەموو چین و توێژەکانی ڕێک کەوتبوون لە شارە گەورەکان خۆپیشاندان سازبکەن، ئەمەریکیەکان دەیان زانی گەلی ئێران توڕەن و بڕژێنە سەرشەقام ناکشێنەوە، بیرکردنەوەی ڕۆژئاواییەکان ترسیان لە چەپ ڕەوەکان ئەوە بوو کە ڕۆژهەڵات کار بۆ سەرخستنی چەپ ڕەوەکان دەکات، ڕاستەو خۆ دەرگای ئێران بەڕوی ڕۆژهەڵاتدا دەکرێتەوە و بە ئاسانی دەستیان دەگاتە زێڕی ڕەش لە کەنداو، باشترین بژاردەی ڕۆژ ئاوا کە بتوانێ ئەو دەرگایە لەنێوان ڕۆژهەڵات و کەنداو دابخات، حوکمێکی ئیسلامی توند ڕەو پیادە بکرێت و لەگەڵ فکرەی چەپ یەک نەگرێتەوە، بۆ ئەمە بڕیاردرا لە ساڵی (١٩٧٩) خومەینی لەفەرەنساوە بهێننەوە ئێران، بێگومان کارەکەیان بە سەرکوتویی ئەنجامدا کاتێک بوو دروشمی جەماوەر گڕو بڵێسەی سەندبوو بە بڕوخێ دەستەڵاتی شا، چونکە دەستەڵاتی شاهەنشاهی لە ئێران (٥٨) ساڵی تێپەڕاندبوو کاتێ گوتیان خومەینی دەگاتە ئێران، بە ملیۆنان کەس پێشوازیان لێکرد، بە گەیشتنی خومەینی دەستەڵاتی شا وەک شێرە بەفرینە توایەوە هەڵهاتن دەستی پێکرد ، چونکە گەل توڕەو بێزار بوو لەو ٥٨ ساڵەی حوکمڕانی بۆیە ئەپدەیتکردنەوە زۆر گرنگە ، ڕۆژ گۆڕا و حوکمی مەزهەبی دەستەڵاتی گردە دەست و حەڵاڵ و حەرام پەیڕەو کرا، زۆربەی گۆرانی بێژو هونەرمەندو پیاوانی شا هەڵهاتن، لەهەموو سەیرتر ئەوەبوو گەلێک لەوپەڕی بێهۆشی و گێژی ناو مەیخانە و خراپەکاری ، هەموو دروشمی گۆڕی بۆ دروشمی ئاینی، خومەینی دەستەڵاتی گرتە دەست خۆی بەهێز کرد پەرەی بە بابەتی مەزهەبی داو لایەنەکانی دیکەی پەراوێز خست ، بۆ ئەو یەکلا کردنەوەش کاتێکی برد، بۆیە هیچ شتێک مەحاڵ نیە جڵەوی سیاسەتی ئەم ناوچانە بەدەستی وڵاتانی زلهێزە، وەک فەرمانبەر جێگۆڕکێیان پێ دەکات، بۆ بەرژەوەندی خۆیان کە ئەوەش پێویستە لەگەڵ شەپۆلدا بڕۆیت و دژ نەبیت،

Top